Rewa Mahmut Hasan
13 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2015
دیاربەکر
لە ئێستادا دوای راگەیاندنی قەدەغە کردنی هاتوچۆ لە چەند گەڕەکێکی دیاربەکر، ئۆپەراسیۆن لەناوچەکە دەستی پێکردووە.
دوای هەڵکەندنی خەندەق و دانانی بەربەست لە زۆرێک لە شەقامەکانی ناو شاری دیاربەکر، بەبەشداری ٢ هەزار و ٨١٦ کارمەندی ئاسایش و بە هاوکاریی هێزی ئاسمانی، ماوەی ٤ رۆژە ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیر کردنی ئەندامانی پەکەکە و پڕکردنەوەی خەندەقەکان و لابردنی بەربەستەکان دەستی پێکردووە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چەندین چەکداری پەکەکە دەستگیر کراون و خەندەقەکان پڕکراونەتەوە و بەربەستەکانیش لابراون و چەندین کەمینیش پوچەڵ کراونەتەوە لە ناوچەکە.
لەکاتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکاندا ژنان و پیاوان سەردانی هێزە ئەمنیەکان دەکەن و ئاماژە بەوە دەکەن کە چەندین هەفتەیە دۆخیان بەدەست چەکدارانی پەکەکەوە ناهەموارە و خۆشحاڵن بە دەستگیرکردنی ئەندامانی پەکەکە و بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکان.
ئەوەی دەبینرێت لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکاندا، ئەو ماڵانەی خاوەنەکانیان بەجێی هێشتوون، لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە بەکارهاتوون و کراونەتە وێرانەیەک.