Hemn Osman
13 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2015
ئورفا
به‌رهه‌مهێنانی ساس و مره‌با له بیبه‌ری تون له شاری ئورفا كه به زه‌حمه‌تێكی زۆر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. به تامی جیاواز سفره‌ی خوانی به‌یانیان ده‌ڕازێنێته‌وه.
ئه‌و خانه‌وادانه‌ی بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی بیبه‌ری هاڕاوی تون ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، بیبه‌ره‌كان ده‌بنه ماڵ و باخچه‌كان، پاش ئه‌وه‌ی بیبه‌ره‌كه ده‌شۆرێته‌وه و لاسك و خاشاكی لێده‌كرێته‌وه، به‌پێی جۆرێتیان له‌یه‌كتری جیا ده‌كرێنه‌وه و به ئامێر پارچه پارچه ده‌كرێن. پاشان به‌مه‌به‌ستی وشك كردنه‌وه بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێر له‌سه‌ر لایلۆن هه‌ڵده‌خرێت.
دوای ئه‌وه‌ی بیبه‌ره‌كه كۆكرایه‌وه، له مه‌كینه ده‌درێت و ده‌خرێته حه‌وزێكی 10 مه‌تریه‌وه و خوێی به‌سه‌ردا ده‌كرێت، پاشان بۆ ئه‌وه‌ی ره‌ق نه‌بێت و كهف نه‌كات هه‌موو سه‌ری كاتژمێرێك ده‌شێوێندرێت.
به‌پێی پله‌ی گه‌رما، نزیكه‌ی سی رۆژ هه‌ڵده‌خرێت و به رۆنی زه‌یتوون خه‌رمانه ده‌كرێت و ده‌كرێته مره‌با.
مه‌حموود پۆڵات كه له گه‌ڕه‌كی سرنی ئۆرفا، سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی مره‌بای تونه ده‌ڵێت: "ماوه‌ی 15 ساڵه له مانگه‌كانی پاییزدا ئه‌م كاره ده‌كه‌م و بژێوی ژیانی لێ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌م".
پۆڵات ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هیچ جۆره مادده‌یه‌ك له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و مرهبایهدا به‌كارناهێنن و ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر خواستی كریاران مره‌بای گوێز، باده‌م و كه‌ستانه به‌رهه‌م ده‌هێنین".
پۆڵات باس له زەحمەتی كاره‌كه‌یان ده‌كات و ده‌ڵێت: "گه‌وره‌ترین جیاوازی له‌نێوان ئه‌و مرهبایهی ئێمه به‌رهه‌می ده‌هێنین له‌گه‌ڵ ئه‌و مرهبایهی له پارێزگاكانی دیكه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، بیبهرهكهمانه. چونكه بیبه‌ره‌كه‌ی ئیمه زیان به گه‌ده و ریخۆڵه ناگه‌یه‌نیت. هه‌رچه‌نده تونیش بێت هیچ كات زیانی نابێت. ئه‌وه‌ش جیاوازییه‌كی گه‌وره‌ی بیبه‌ری ئورفایه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خاكه‌كه‌ی. ئه‌و تۆوی بیبه‌ره شیرینانه‌ی له پاریزگاكانی دیكه‌وه ده‌هێنرێن و لێره ده‌چێنرێن، ده‌بنه بیبه‌ری تون".