سەرۆکی مەڵبەندی ئورفای پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) بەیازگول ئاماژەی بەوە دا کە لەسەر لیستی ئاکپارتی و لە شاری ئورفا، ئەستێرەی بەناوبانگی تورکیا ئیبراهیم تاتڵیساس ناوی خۆی وەک کاندیدایەک تۆمار کردووە، پێشتریش تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی ناوی تاتڵیساس ئاشکرای کردبوو کە ناوی خۆی بۆ هەڵبژرادنی گشتیی تورکیا پاڵاوتووە.
لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی پێشووی تورکیادا تاتڵیساس بەنیازبوو خۆی بپاڵێوێت بەڵام چونکە لەلایەن یەکێک لە نەیارەکانیەوە تەقەی لێ کرا، ناوبراو ماوەیەکی زۆر باری تەندروستی ناجێگیر بوو و نەیتوانی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکات.