ئیستانبوڵ
هاوسه‌رۆكی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هه‌ده‌په) فیگەن یوكسه‌كداغ له‌كۆڕی ئاسایش و سه‌لامه‌تی كار له بنكه‌ی سه‌ره‌كی كار و نه‌وت و گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند "وه‌ك هه‌ده‌په له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2015 تێده‌كۆشین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ره‌نجی خه‌ڵك بێنینه كایه‌وه و بابه‌تی ئاسایش و سه‌لامه‌تی كار راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به سیاسه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤه‌وه هه‌یه".
یوكسه‌كداغ گوتی: "ئه‌مڕۆ ئاكپارتی له‌گه‌ڵ خۆی كۆمه‌ڵگه‌شی بۆگه‌ن ده‌كات. توركیا رووبه‌ڕووی هێرشی تێكده‌رانه بووه‌ته‌وه و كوژرانی ئافره‌ت و كرێكار نموونه‌ی ئه‌مانه‌ن. پێویسته بۆچوونی شۆڕشی رادیكاڵ له رێگری كردن له كوژرانی ئافره‌ت و كرێكار بێته ئاراوه".
سه‌باره‌ت به شه‌ڕه‌كه‌ی نێو زانكۆی ئه‌گه گوتی: "شه‌ڕه‌كه‌ی نێو زانكۆی ئه‌گه پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتێدا كه پێویستمان به ئاشتییه، هاندانێكه كه رووبه‌ڕووی بووینه‌ته‌وه. پارته‌كان چه‌ندین جاره رووبه‌ڕووی هێرشی ره‌گه‌زپه‌رستی و فاشیستی بووهنەتهوه. شه‌ڕه‌كه‌ی نێو ئه‌و زانكۆیه كه به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا وه‌ك هه‌ڵچوونێك به‌رامبه‌ر به پارته‌كه‌مان خۆی نیشان ده‌دات".