ئورفا
دووەمین كاروانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كە بە فەرمانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ پشتگیریكردنی شەڕڤانانی كۆبانێ روانەی ئەو شارە كرابوون، دوای تەواو بوونی كاتی مانەوەیان لەو شارە ، كەمێك بەر لە ئێستا بۆ گەڕانەوە بۆ هەرێمی كوردستان گەیشتە ناو خاكی توركیا.
كاروانی دووەمی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانێوە گەیشتە ناوچەی یومورتاڵیك لە سوروچ، كاروانی هێزی پێشمەرگە كە لە حەفت پاس پێكهاتووە و دوای گەیشتنی بۆ ناوچەكە, بەرەو فڕۆكەخانەی گاپ لە ئورفا بەڕێكەوت، لە كاتی تێپەڕبوونی كاروانی پێشمەرگەدا هێزە ئەمنییەكانیش رێوەشوێنی ئەمنییان گرتە بەر.
چاوەڕوان دەكرێت ئەو هێزەی پێشمەرگە بە فڕۆكەیەكی تایبەت بگەڕێتەوە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ سێیەمین كاروانی هێزی پێشمەرگە گەیشتە شاری كۆبانێ.