Mohammed Baqi Hussein
16 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2016
ئورفا
له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی مه‌ولووددا له شاری ئورفا كه به شاری پێغه‌مبه‌ران ناسراوه، ئه‌مڕۆ دوای نوێژی به‌یانی خواردنی "تریت" پێشكه‌شی هه‌زاران كه‌س كرا.
خواردنی "تریت" كه له‌لایه‌ن شاره‌وانیی خهلیلییه و موفتیی خهلیلییهوه ئاماده‌كرابوو، دوای نوێژی به‌یانی له مزگه‌وتی حه‌زره‌تی ئیبراهیم به‌سه‌ر نوێژخوێناندا دابه‌ش كرا.
نوێژخوێنان كه منداڵانیشیان تێدابوو، له‌حه‌وشه‌ی مزگه‌وته‌كه‌دا ریزیان به‌ستبوو بۆ وه‌رگرتنی تریت.
جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانیی خهلیلییه عوسمان ئوڵوداغ و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كه، خۆیان خواردنهكهیانه به‌سه‌ر نوێژخوێناندا دابه‌ش ده‌كرد. ئوڵوداغ دواتر له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌وانان رایگه‌یاند، ئه‌نجامدانی ئه و جۆره چالاكییانه وه‌ك نه‌ریتێكی شاره‌كه، گرنگه.
ناوبراو خۆشحاڵیی خۆی به چالاكییه‌كه نیشان دا كه ساڵانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و رایگه‌یاند، "سبه‌ی له گه‌ڕه‌كی كساس-یش خواردن دابه‌ش ده‌كه‌ن".
ئاماده‌بووانیش خۆشحاڵ بوون و سوپاسی ئه‌وانه‌یان كرد كه به‌و چالاكییه هه‌ستاون.
به‌پێی زانیاریی سه‌رپه‌رشتیارانی چالاكییه‌كه، خواردنه‌كه بۆ 10 هه‌زار كه‌س ئاماده‌كراوه و نزیكه‌ی دوو تۆن گۆشت، یەک تۆن لیمۆ، دوو تۆن ماست، 150 كیلۆگرام سیر و پێنج هه‌زار سه‌موون به‌كارهێنراوه.