Müslüm Etgü,Hemın Othman Mohammed
30 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2019
ئورفا - AA
ئورفا كه به ده‌وڵه‌مه‌ندی كولتووری خواردن پێشه‌نگی شاره‌كانی توركیایه و به تام خۆشی خواردنه‌كانی ناوبانگی هه‌یه له وه‌رزی سه‌رماوسۆڵه‌ی زستاندا تریت كه خواردنێكی به‌تامی كولتووری شاره‌كه‌یه بووه‌ته یه‌كێك له خواردنه له‌بیرنه‌كراوه‌كانی به‌یانیان.
ئورفا كه وادهگێڕدرێتهوه حه‌زره‌تی ئیبراهیم تیایدا ژیاوه به "سفره و به‌ره‌كه‌تی حه‌زره‌تی ئیبراهیم" ده‌ناسرێته‌وه، خواردنی تریت به‌تایبه‌تی پاش نوێژی به‌یانی ده‌ست به پێشكه‌شكردنی ده‌كرێت و پیش نیوه‌ڕۆ ته‌واو ده‌بێت.
مه‌همه‌ت دوران كه یه‌كێكه له وه‌ستایانی تریت، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و باسی له‌وه كرد كه تریت خواردنێكی به‌تامه، به‌ڵام دروستكردنی سه‌خته.
دوران باسی له‌وه كرد كه پێش ئێواره ده‌ست به دروستكردنی تریت ده‌كه‌ن كه چه‌ند كاتژمێرێك ده‌خایه‌نێت و به‌یانی كاتژمێر 05:00 ئاماده ده‌بێت بۆ خواردن.
گوتیشی: "پیش رۆژێك گۆشت و ئێسقانه‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌كوڵێنین بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێر. به‌یانی كاتژمێر 04:30 دێین گۆشت و ئێسقان و ئاوه‌كه‌ی جیا ده‌كه‌ینه‌وه. پاش پارچه پارچه‌كردنی گۆشته‌كه ده‌كه‌ینه سه‌ر ئه‌و نانه‌ی پارچه پارچه‌كراوه و پاشان ئاوی گۆشتاوه‌كه‌ی ده‌كه‌ین به‌سه‌ریدا. به‌پێی خواست ماست و سیریشی تێده‌كه‌ین. تریت یه‌كێكه له خواردنه كولتووری و نه‌ریتییه به‌تامه‌كانی ئورفا. خه‌ڵكی به‌یانیان زوو دێن و تریتێك ده‌خۆن ئینجا ده‌رۆنه سه‌ر كاره‌كانیان. به‌تایبه‌تی له وه‌رزی زستاندا ئه‌م خواردنه زۆر ده‌خورێت. له كاتژمێر 04:30 تا 11:00 ده‌خورێت له دوای ئه‌و كاته نامێنێت و ته‌واو ده‌بێت. ئه‌م پیشه‌یه له وهستاكانمهوه فێربووم و ماوه‌ی 15 ساڵه درێژه‌ی پێده‌ده‌م. به هۆی ئه‌وه‌ی به‌گه‌رمی ده‌خورێت له وه‌رزی زستاندا زۆر ده‌خورێت. جگه له ئورفا ئه‌و میوانانه‌ی له ده‌ره‌وه دێن تا ئه‌م خواردنه به‌تامه نه‌خۆن ناڕۆن".