Fatih Türkyılmaz,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
30 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2019
ئیستانبوڵ - AA
كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌مای فۆلكلۆری ئه‌كادیمی ده‌وڵه‌تی داغستان، لهزگینكا، به بۆنه‌ی رێككه‌وتنی "2019 ساڵی كولتوور-گه‌شت وگوزار" له نێوان توركیا و رووسیادا نمایشێكی تایبه‌تی پێشكه‌ش كرد كه بووه جێی سه‌رنجی ئاماده‌بووان.
نمایشه‌كه كه له هۆڵی كۆنسێرتی جه‌مال ره‌شید ره‌ی ئه‌نجامدرا، تیایدا 16 نمایشی جیاوازی نمایشكرا.
نوێنه‌ری لهزگینكا له توركیا، گازی ئایده‌میر به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان دوای 27 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار له 2017دا سه‌ردانی توركیای كردووه و گوتی: "له 60ـه‌مین ساڵی هونه‌ردا له توركیاوه ده‌ستمان به گه‌شتی جیهان كرد. له نێوان توركیا و رووسیادا له نێوان سهركۆمارهكانماندا ئه‌مساڵ به‌ساڵی كولتوور و گه‌شت وگوزار راگه‌یه‌ندراوه. یه‌كه‌م چالاكیی كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا لهزگینكا ئه‌نجامیدا له توركیا بوو".
ئایده‌میر رایگه‌یاند، خۆشحاڵن به گرنگیپێدانیان له لایه‌ن هونه‌ردۆستانه‌وه.
لهزگینكا كه له 45 سه‌ماكه‌ر پێكهاتووه و ناونیشانی هونه‌رمه‌ندی ده‌وڵه‌تیان پێدراوه، زیاتر له 100 شێوازی سه‌ما به‌شێوازی فۆلكلۆری داغستان، باكووری قه‌فقاس و رووسیا له‌خۆده‌گرێت.
كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌كادیمیای ده‌وڵه‌تی داغستان بۆ سه‌مای فۆلكلۆری كه له ساڵی 1958دا دامه‌زراوه له ساڵێ 1993وه له لایه‌ن جانبۆڵات ماگۆمێدۆڤ-ه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت كه خاوه‌نی خه‌ڵاتی شكۆی فیدراسیۆنی رووسیایه و هونه‌رمه‌ندی رووسی، زالیمهان هانگێریهڤ به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌رییه‌تی.