Mohammed Baqi Hussein
02 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2016
له دوایین كاره‌كانی هه‌ڵكۆڵینی شوێنه‌وارناسیدا له هه‌ڕان كه یه‌كێكه له كۆنترین نشینگه‌كانی جیهان، شوێنه‌واری حه‌وزێك و بازاڕێك دۆزرایه‌وه كه مێژووه‌كه‌یان بۆ 900 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌ڕان كه به‌درێژایی 6 هه‌زار ساڵ پێش زایین و تا هێرشی مه‌غۆله‌كان چه‌ندین جار كراوه‌ته شوێنی نیشته‌جێبوون و پایته‌ختیی ئاشوورییه‌كان و ئه‌مه‌وییه‌كان بووه له سه‌رده‌می خۆیاندا، كاره‌كانی هه‌ڵكۆڵینی شوێنه‌وارناسیی تێیدا به‌رده‌وامه.
سه‌رۆكی كاره‌كانی هه‌ڵكۆڵین پڕۆفیسۆر د.مه‌همه‌ت ئۆنال له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، لە مانگی ئاداری ئهمساڵەوە ده‌ستیان به كاره‌كانی هه‌ڵكۆڵینی كردووه.
ئۆنال رایگه‌یاند: "له‌درێژه‌ی هه‌ڵكۆڵینه‌كاندا شوێنه‌واری حه‌وزێك و رێڕه‌وی ئاویان دۆزیوه‌ته‌وه كه گرێدراوی ئه‌و حه‌مامه‌یه كه ساڵی رابردوو دۆزرایه‌وه".
ئۆنال دەڵێت: "ئه‌م حه‌وزه ناوه‌كه‌ی به مه‌ڕمه‌ڕ داپۆشراوه. له‌به‌شی باكووری حهمامهكهشدا چه‌ند ژوورێكمان دۆزییه‌وه كه وه‌ك دووكان و بازاڕ ده‌رده‌كه‌ون".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "له شوێنه‌واری دووكان و بازاڕه‌كه‌دا پارچه شووشه و سیرامیكی زۆر دۆزراوه‌ته‌وه و كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندن به‌ره‌و باكووری ئوڵوجامی به‌رده‌وامه".
ئۆنال ئەوەی راگەیاند: "له‌درێژه‌ی كاره‌كانیاندا ئه‌مساڵ یه‌كێك له چوار خوێندنگه‌كه‌ی هه‌ڕان ده‌خه‌نه‌ڕوو".