ئورفا
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له ناوچه‌كه ده‌ستیكه‌وتووه، شه‌ڕی نێوان رێكخراوی داعش و گروپه كوردییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی كۆبانێ قورس بووه.
رێكخراوی داعش له دوای هێرشكردن به هاوه‌ن بۆسه‌ر كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر به گروپه كزردییهكان، دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویشی له ناوچه‌ی ده‌رگای سنووری ژێر كۆنترۆڵی گروپه كوردییه‌كان ته‌قانده‌وه.
به‌وه‌ش دووكه‌ڵی ته‌قینه‌وه‌كان له شارۆچكه‌ی سوروچی توركیاوە بینرا.
هه‌روه‌ها هێزه هاوپه‌یمانه‌كان و ئه‌مریكا به‌رده‌وامن له ئۆپه‌ڕاسیۆنه ئاسمانییه‌كان بۆسه‌ر رێكخراوی داعش.