هه‌ولێر
په‌رله‌مانی هەرێمی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری چوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی بۆ شاری كۆبانێ له رۆژئاوا به ئاماده‌بوونی وه‌زیری پێشمه‌رگه مسته‌فا سه‌ید قادر، په‌سه‌ندكرد.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی به نووسراوێکی ره‌سمی داوای له په‌رله‌مان كرد به‌وپێیه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاوپه‌یمانی به‌ره‌ی دژی داعشه و كۆبانێ پێوستی به هاوكاری سه‌ربازییه، چوونی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ بخاته ده‌نگدانه‌وه.
ئەم دانیشتنەی په‌رله‌مانی هەرێمی كوردستان كه تایبه‌ت بوو به ره‌وشی كۆبانێ، به‌راورد به دانیشتنه‌كانی دیکە جیاوازبوو، كاتێ سه‌رۆكی په‌رله‌مان یوسف محه‌مه‌د گوتی: "كێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه هێزی پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ی كۆبانێ بكرێ؟" په‌رله‌مانتاران به زۆرینه‌ی ده‌نگ به به‌ڵێ ده‌نگیاندا و پڕۆسه‌كه به چه‌پڵه‌ڕێزان كۆتاییهات.
دوای ده‌قه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ "گیانی شه‌هیدان"، سه‌رۆكی په‌رله‌مان یوسف محه‌مه‌د گوتی: "پیرۆزبای له سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین له جه‌له‌ولاوه تا زومار و شنگال، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ شه‌روانانی یه‌په‌كه و یه‌په‌ژه ده‌خوازین، كه مانگێگه به‌رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌ن."
هاوکات ئەو بڕیارەی پەرلەمانی بە "گرنگ" ناوزەندکرد و گوتی: "ئه‌مه یه‌كه‌مجاره هه‌رێمی كوردستان بتوانێ هێز ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكا بۆ به‌رگری له كورد له پارچه‌كانی دیکەی كوردستان."
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان مسته‌فا سه‌ید قادر رایگه‌یاند، بڕیاری داواكردن له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی موڵه‌ت بداته هێزی پێشمه‌رگه بە مەبەستی چوون بۆ شاری كۆبانێ، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی هه‌رێم بووه.
مسته‌فا سه‌ید قادر گوتی: "ره‌وانه‌كردنی ئه‌و هێزه له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه، ئێمه‌ش فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزه و ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌كان دیاری ده‌كه‌ین."
سه‌باره‌ت به چوون و مانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له كۆبانێ، وه‌زیری پێشمه‌رگه گوتی: "هێزه‌كانمان كه ده‌ڕۆنه كۆبانێ هه‌ر چه‌كێك پێوست بكا له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یبه‌ن، سه‌باره‌ت بە مانه‌وه‌ش تا ئه‌و كاته‌ی پێوست بكا له كۆبانێ ده‌مێننه‌وه."
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی حكومه‌تی سوریا، مسته‌فا سه‌ید قادر ده‌ڵی: "ئاگادار نین سوریا چ هه‌ڵوێستێكی هه‌یه، به‌ڵام ئێمه بڕیاری خۆمانداوه، ئه‌وه په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی سوریاوه نییه."