Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
11 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2017
ئورفا - AA
رووه‌كی كەنگر كه له ناوچه جیاوازه‌كانی توركیا به شێوه‌یه‌كی سروشتی له وه‌رزی به‌هاردا دەڕوێت، دڕك، تۆ‌و و ره‌گه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی جیاواز وه‌ك سه‌رچاوه‌ی شیفا به‌كاردێت. له سایه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌و رووه‌كه‌ی لێده‌ڕوێت ده‌گات به‌ده‌ستی به‌كارهێنه‌ران.
كەنگر كه به زۆری له ناوچه شاخاوییه‌كانی خۆرهه‌ڵات و باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا ده‌ڕوێت له گیاكهی خواردن، له تۆوه‌كه‌ی قاوه و له رۆنی ره‌گه‌كه‌ی بنێشت دروست ده‌كرێت.
كەنگر كه وابیردهكرێتهوه باش بێت بۆ لابردنی كیسه‌ی سه‌ر زراو و پیسی ناو گوێ، هه‌روه‌ها بنێشتهكهشی باش بێت بۆ نه‌هێشتنی ئازاری ددان و پووك له ناوچه‌ی كاراجاداغی پارێزگای ئورفا بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی بژێوی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به كاری شوانیه‌وه سه‌رقاڵن.
رووه‌كی كەنگر كه به مزگێنی هاتنی وه‌رزی به‌كار داده‌نرێت، به زه‌حمه‌تێكی زۆر كۆده‌كرێته‌وه و، بازاڕه‌كانی پێده‌ڕازێنرێته‌وه و یەک كیلۆی به 6-10 لیره‌ی توركی ده‌فرۆشرێت.
سلێمان ئاركی ته‌مه‌ن 14 ساڵان، كه له كه‌ناری رێگای سه‌ره‌كی دیاربه‌كر - ئورفا هه‌م ئاژه‌ڵه‌كانی ده‌له‌وه‌ڕێنێت و هه‌میش كەنگر ده‌فرۆشێت، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له‌م مانگانه‌ی ساڵدا كەنگر ده‌ست به ده‌رهاتن ده‌كات.
ئارك باسی له‌وه كرد كه له كاتێكدا سه‌رقاڵی له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانه كەنگر كۆده‌كاته‌وه و، گوتی: "له رۆژێكدا دوو گونی كەنگر كۆده‌كه‌مه‌وه و، به‌و رێبوارانه‌ی ده‌فرۆشم كه لێره‌وه تێده‌په‌ڕن".
کەنگرفرۆش، سەدات چۆبان ئاماژەی بەوە دا کە ماوەی دوو مانگە کەنگری ئەو گوندنشینانە دەفرۆشێت کە لە ناوچەی کاراجاداغ هەڵکەنراون و کۆکراونەتەوە و هێنراونەتە بازاڕ وگوتی: "کەنگر لە زۆر جۆری خواردندا بەکار دەهێنرێت. یەک کیلۆی بە ٢-٣ لیرە دەکڕین و دوای پاککردنەوەی لە چقڵ و چاڵەکانی کیلۆی بە ٨ لیرە دەفرۆشین. تامی زۆر خۆشە دەڵێی گۆشتە. دەمانەوێت کەنگر رەوانە زۆر ناوچەی تورکیا وەک دیاربەکر، ئیستانبوڵ و ئیزمیر بکەین. جاران خەڵک زۆر لە دیاربەکر، هەکاری و شرنەخ دەهاتنە ئێرە کەنگریان دەکڕی، بەڵام لەم ماوەیەی دوایدا کەم بووەتەوە".
چۆبان سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا کە لە رەگی کەنگر بنێشت بەرهەم دەهێنن کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازارەکانی ددان.
مەحمەد شاهینئۆغڵو سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە لەماوەی دوو مانگدا، ١٥٠ کیلۆگرام کەنگری فرۆشتووە.
ئیبراهیم چەتین کە لە بازاڕی عەکتاری شاری ئورفا بنێشتی کەنگر دەفرۆشێت، ئاماژەی بەوە دا کە ئەم بنێشتە بۆ نەهێشتنی ئازاری ددان و پوکی ددان بەکار دەهێنرێت و گوتیشی: "جاران خەڵک دەهات بە کیلۆ بنێشتی کەنگریان دەکڕی، بەڵام ئێستا بە کەمی دەفرۆشرێت. لەم بازاڕە گەورەدا تەنها من بنێشتی کەنگر دەفرۆشم. دانەی بە ٥ لیرە دەفرۆشم".