Göksel Cüneyt İğde,Muhammet Ali Kemal
11 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2017
ئاگری - AA
کۆشکی ئیسحاق پاشا کە یەکێکە لە کارە نایابەکانی ئەندازیاریی بیناسازیی عوسمانی و دەکەوێتە شارۆچکەی بایەزید لە پارێزگای ئاگری، بەهۆی بارینی بەفرەوە لە شارۆچکەکە، تارای سپی پۆشیوە.
کۆشکەکە بەهۆی ئەو کارە ئەندازیارییە ناوازەیەی تێیدا ئەنجامدراوە و ئەو تایبەتمەندییانەی کە هەیەتی، یەکێکە لە دیارترین شوێنەوارە مێژووییەکانی خۆرهەڵاتی ئانادۆڵو، بەهۆی ئەو بەفرەوە کە لە مانگی نیساندا باریوە، دیمەنێکی نایابی وەرگرتووە.
نەک هەر کۆشکەکە بەڵکو شوێنەوارە مێژووییەکانی دەورووبەریشی کە هەریەک لە مزگەوتی بایەزید و قەڵای دێرینی 2 هەزار و 500 ساڵەی ئورارتوە، بەفرەکە دیمەنێکی دڵرفێنی جوانی پێبەخشیون.
لە ئێستادا لە کۆشكی ئیسحاق پاشا نزیکەی 15 سانتیمەتر بەفر باریوە و بە درێژایی وەرزی زستان بەهۆی ئەوەی لە ناوچەیەکی بەرزدایە، کۆشکەکە بە بەفر دادەپۆشرێت و ئەمە وا دەکات گەشتیاران زۆرتر حەز بە بینینی و سەردانی بکەن.
لە ئێستاشدا و بەهۆی پۆشینی تارای سپی لە مانگی نیساندا، کۆشکەکە هێندەی دیکە بووەتە جێگەی بایەخی گەشتیاران.