ئورفا
ئهو هێزهی پێشمەرگەی كوردستان كە لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی كوردستانەوە بە فڕۆكە بۆ كۆبانێ بەڕێكەوتن، لە فڕۆكەخانەی شاری ئورفا له توركیا دابەزین و لەوێوە بەرێگای وشكانییەوە لەگەڵ كاروانێكی درێژ بۆ دەروازەی سنووریی مورشیدپناری سەر بە شارۆچكەی سروچ رۆیشتن.
ھێزە ئەمنییەكانی توركیاش رێوشوێنی ئەمنییان گرتبووه بەر و رێگایان نەدا ئهو خهڵكهی بەمەبەستی پێشوازیكردنی پێشمەرگە لە سەر شەقام و رێگاكان كۆببوونهوه، نزیكی كاروانەكە بكهون.
كاروانەكە كە لە ئەمبوڵانس، ترێلەر (بارھەڵگری گەورە) و پاسێك پێكهاتبوو، گەیشته دەروازەی سنووری مورشیدپنار بەرامبەر كۆبانێ.