Sangar Hamad Azeez
13 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2015
ئەنقەر
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو: "گوڵی سووری لە شوێنی قوربانیانی تەقینەوەکەی رۆژی شەممەی رابردووی شاری ئەنقەرە دانا و نزای بۆ قوربانییان کرد".
وێڕای ئەوەی كەپرۆگرامی فەرمی هەبوو سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو، لە بەرەبەیاندا خۆی و سارە داودئۆغڵوی هاوسەری و جێگری سەرۆكوەزیران یاڵچن ئاكدۆغان، سەرۆكی فراكسیۆنی ئاك پارتی لە پەرلەمان ماهیر ئوناڵ و جێگری سەرۆكی گشتی ئاك پارتی عومەر چەلیك چوونە شوێنی تەقینەوەكە لە ئەنقەرە.
سەرۆكوەرزیرانی توركیا گوڵی سووری لەبەردەم شوێنی تەقینەوەكە دانا و دەستی بەرزكردەوە و لەخودا پاڕایەوە كە قوربانیانی رووداوەكە بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و شیفای خێراش بۆ برینداران بنێرێت و دواتر بەرە و سەركار بەڕێكەوت.