Muhammet Ali Kemal
20 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2016
شرنەخ
لەشارۆچكەی جزیرەی سەربە پارێزگای شرنەخ هێزە ئەمنییەكان رێوشوێنی پێویستیان گرتووەتە بەر بۆ پاراستنی ئەو كەلوپەلە بە نرخانەی كە هاووڵاتییان بەهۆی هەڵكەندنی چاڵەكان و دانانی بەربەستەكانەوە، ناچار بوون لەماڵ و دووکانەکانییاندا جێیان بهێڵن.
دوای ئەوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی لەدژی پەكەكە لە شارۆچكەكە دەستی پێ كرابوو، كۆتایی هات و سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیا لای خۆیەوە رایگەیاند كە تەواوی شارۆچكەی جزیرەیان كۆنترۆڵ كردووەتەوە، هەوڵەكانی هێزە ئەمنییەكان بەمەبەستی پووچەڵكردنەوەی بۆمبە چێنراوەكان و گێڕانەوەی ژیان بۆ دۆخی ئاسایی لە كورتترین ماوەدا بەردەوامە.
هێزە ئەمنییەكان پارێزگاریی لەو كەلوپەلە بەنرخانەی هاووڵاتییان دەكەن كە بەهۆی هەڵكەندنی چاڵەكان و هەڵچنینی بەربەستەكان لەلایەن چەكدارانی پەكەكەوە، ناچار بوون لەماڵ و دووكانەكاندا جێیان بهێڵن.
پۆلیسەكان بەمەبەستی پاراستنی كەلوپەلەكانی نێو ماڵ و دووكانەكان، ٢٤ سەعات لە گەڕەكەكاندا ئێشك دەگرن و، بەردەوام بە كۆڵانەكاندا دەگەڕێن.
- ئەو كەسانەی كە كێشەی تەندروستییان هەیە هاوكاریی دەكرێن
تیمەكانی پۆلیس كە لەناوچەكە بەردەوام دەسووڕێنەوە، هاوكات هاوكاری ئەو هاووڵاتییانە دەكەن كە كێشەی تەندروستییان هەیە.
پۆلیسەكان تیمەكانی تەندروستی ئاراستەی ماڵی ئەو هاووڵاتییانە دەكەن كە پێویستییان بە چارەسەری تەندروستییە.