Muhammet Ali Kemal
20 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2016
كۆجائەلی
پێشانگایەكی فۆتۆگرافی كە باس لە قۆناغەکانی درووستكردنی هێڵی ئاسنی حەیدەرپاشا - بەغدا دەكات و لە ٥٤ فۆتۆ پێكهاتووە لەلایەن وەقفی ناساندن و پارێزگاری كردن لە بەهاكانی كولتووری و ژینگەیی و بەهاوكاری شارەوانی ئیزمیت كرایەوە.
لەمەڕاسیمی كردنەوەی پێشانگاكەدا نوێنەری وەقفی ناساندن و پارێزگاری كردن لە بەهاكانی كولتووری و ژینگەیی نومان گولشاه گوتەیەكی پێشكەش كرد و باسی لە گرنگی مێژوو و تێگەیشتن لە هێڵە ئاسنیەكە و پێشانگاكە كرد.
گولشاه ئاماژەی بەوە كرد كە لە ئامادەكردنی پێشانگاكەدا سوودیان لە هاوكارییەكانی پەیمانگای شوێنەوارناسی ئەڵمانی وەرگرتووە و گوتی: ''پیشانگاكە لە ٥٤ فۆتۆ پێكهاتووە. ئەو فۆتۆیانە ئەو رووداوانە دەگێڕنەوە كە نزیكەی ١٣٥ ساڵ لەمەوبەر لەكاتی درووستكردنی هێڵی ئاسنی حەیدەرپاشا-بەغدا روویانداوە''.
لای خۆیشییەوە جێگری سەرۆكی شارەوانی ئیزمیت گورای ئۆروچ، باسی لەوە كرد كە ئەوان وەك شارەوانی گرنگی بە كولتوور و هونەر دەدەن.
لەدوای گوتەكانەوە هەریەك لە گولشاه، ئۆروچ و بەرپرسانی دیكە پێشانگاكەیان كردەوە.
دواتر ئامادەبووان پێشانگاكەیان بەسەركردەوە و تەماشای فۆتۆكانیان كرد.
شایانی باسە پێشانگاكە تا رۆژی ٢٨ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.