Muhammet Ali Kemal
05 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2017
قایسەری- AA
شەش ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە بە تۆمەتی بوونی پلان بۆ پەلاماردان و هێرشکردنە سەر رێپێوانەکەی جەهەپە کە سەرۆکی گشتیی پارتەکە، کەمال کڵچدارئۆغڵو بە هۆی دەستگیرکردنی پەرلەماتاری ئیستانبوڵی جەهەپە، ئەنیس بەربەرئۆغڵو دەستیپێکردووە لە قایسەری و کۆجائەلی دەستگیرکران.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای قایسەری، ئەندامێکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لەدوای وەرگرتنی فەرمانێک لە سووریاوە، بە نیازبووە مینی پاسێک بەکرێ بگرێت و بەرەو کۆجائەلی کە رێپێوانەکەی جەهەپەی گەیشتووەتێ، بکەوێتەڕێگا.
دوای ئەوەش کە گومانلێکراوەکە لە لایەن تیمەکانەوە چاودێریی دەکرێت، ئەوە دەردەکەوێت کە پلانی لە رێگەی شێلانی ئەو کەسانەی بەشدارن لە رێپێوانەکەدا هێرشیان بکاتە سەر، لە ئەنجامی چاودێریکردنیشیدا، لە کۆجائەلی دەستگیردەکرێت.
هاوکات ٥ کەسی دیکەش کە هاوکاریی گومانلێکراوەکەیان کردووە لە قایسەری دەستگیرکران.
لێکۆڵینەوە لەگەڵ گومانلێکراوەکاندا بەردەوامە.