Mohammed Baqi Hussein
05 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لووتكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی G20 كه له هامبۆرگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان 7 و 8ی تهمووز له شاری هامبۆرگ به‌شداری له 12یه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی G20 دا ده‌كات.
بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كاندا بابه‌ته‌كانی بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی، بووژانه‌وه، هه‌لی كار، ته‌ندروستی، كاریگه‌رییه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌دیجیتاڵبوون، گۆڕانكاریی ئاووهه‌وا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و قه‌یرانی كۆچبه‌ران تاوتوێ بكرێت.