Hemn Osman
23 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2015
بەهۆی تەواوبوونی وادەی ئەركەكەی، ئەڵمانیا بڕیاریدا ئەو سیستمی مووشەكی پاتریۆت كە لە قارەمانماراش جێگری كردووە بكێشێتەوە. هاوكات ئەو كەشتەیەی سیستمەكەی بار كردبوو توركیای جێهێشت.
سیستمی مووشەكی پاتریۆتی بەرگری ئاسمانی ئەڵمانیا، گوازرایەوە بۆ بەندەری ئیسكەندەرون و لەویش خرایە سەر كەشتیەكی دانماركی لە جۆری Ro-Ro Cargo.
دوای كارەكانی باركردن و گواستنەوە كە 15 رۆژ خایەند، سیستمی مووشەكی پاتریۆت لە بەندەری ئیسكەندەرونەوە بەرەو ئەڵمانیا بەڕێكرا.
لە چوارچێوەی ئەركی "Operation Active Fence"، ئەڵمانیا لە بنكەی سەربازی غازی لە قارامانماراش، سیستمی مووشەكی پاتریۆتی بەرگری ئاسمانی جێگیر كرد، سیستمەكە ماوەی نزیكەی سێ ساڵ چالاكانە كاری كرد.
پێشتر حكوومەتی ئەڵمانیا، ئاماژەی بەوە كرد بوو، كە ئەركی سیستمەكە لە توركیا لە كانوونی یەكەمی 2016دا تەواو دەبێت.