Hemın Othman Mohammed
31 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2016
به بڕیاری دادگای ده‌ستووری ئه‌ڵمانیا، رێ له گوتارێكی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرا كه بڕیار بوو له رێگه‌ی ته‌له‌كۆنفرانسه‌وه پێشكه‌شی كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دیموكراسی دژ به كوده‌تا بكات له شاری كۆڵن-ی ئه‌ڵمانیا.
پۆلیسی كۆڵن به‌هۆكاری ئه‌منیی رێگری له رێكخستنی ئه‌و كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه گرت كه بڕیاربوو كاتژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆ له دويتس فيرفت ساز بكرێت و، تیایدا سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان له رێگه‌ی ته‌له‌كۆنفرانسه‌وه گوتارێك پێشكه‌ش بكات.
لەسەر ئەم پرسە دوای ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ دادگای ناوخۆ برا و وه‌ڵامی نه‌رێنی درایه‌وه، په‌نا بۆ دادگای باڵا برا. دادگای باڵاش له به‌رژه‌وه‌ندی پۆلیس بریاری ده‌ركرد، هه‌مان رۆژ بریاره‌كه گوازرایه‌وه بۆ دادگای ده‌ستووری، دادگای ده‌ستووری ئه‌ڵمانیا پۆلیسی كۆڵنی به راست له قه‌ڵه‌مدا و ئه‌و بڕیاره‌ی په‌سه‌ند كرد كه پێشتر له‌لایه‌ن دادگاوه ده‌ركرابوو.
سه‌رۆكی گشتیی یه‌كێتیی دیموكراته‌كانی توركی ئه‌ورووپی زافه‌ر سراكایا، به ئانادۆڵوی راگه‌یاند "له‌ڕووی یاساییه‌وه لایه‌نێك نییه ئه‌و بریاره په‌سه‌ند بكات. زۆر ئاشكرایه كه بڕیارێكی سیاسییه. هه‌ڵویستێكی واتاداره كه رێگه به خستنه‌ڕووی بیروبۆچوونی كه‌سه‌كان نه‌درێت به شێوه‌یه‌كی دیموكراسی".