Rewa Mahmut Hasan,Sarmand Hameed
30 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2016
پاریس
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جین مارک ئایراولت لەگەڵ هەریەك لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری و سەرۆکی فەڵەستین مەحمود عەباس لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆبووەوە.
لەراگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسادا هاتووە کە ئایراولت و کیری باسیان لە کۆبوونەوەی ٣ ی حوزەیران کراوە کە لەپاریس لەنێوان لایەنەکان بەڕێوەچوو لەبارەی ئاشتی عەرەب-ئیسرائیل و ئەو نەخشە رێیەی لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیار کرابوو، تاووتوێ کراوە .
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسی سووریا کراوە و هاوکات مشتومڕ لەسەر بابەتی رووسیا و ناتۆ کراوە .
لە کۆبوونەوەی ئاراولت و عەباس ـیشدا باس لە هاریکاری هەردوو وڵات کراوە لەسەر ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەراست .