Abdullah Shukur
30 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2016
دیاربەکر
لە دژی ھەوڵی کودەتای رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی کۆبوونەوەی جەماوەری لە ژێر ناونیشانی "بێداری دیموکراسی" لە بینگۆل، ماردین و دیاربەکر بەردەوامە.
- دیاربەکر
ھەزاران کەس لە پارکی ئۆرمان لە شارۆچکەی کایاپناری سەربە پارێزگای دیاربەکر کۆبوونەوە و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای تورکیا و پۆستەرەکانی سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان ناڕەزایەتیان بەرامبەر ھەوڵی کودەتا دەربڕی.
لە گۆڕەپانی پارکەکەدا ھۆنراوەی "ئۆلوروم تورکیا" بە زمانی کوردی گوترایەوە و بەشداربووان دروشمی لەسێدارەدانیان بۆ رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی گوتەوە.
ھەروەها مەولوود بۆ قوربانیانی کودەتا خوێنرایەوە و جەخت لە پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان کرایەوە.
- ماردین
هاوکات لە شاری ماردین ناڕەزاێتی بەرامبەربە ھەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووز بەردەوامە.
ژمارەیەکی زۆری خەڵک و نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ھودا-پار، پارتی سەعادەت، مەھەپە و ئاک پارتی لە بەردەم بارەگای سەرۆکایەتی ئاک پارتی لقی ماردین کۆبوونەوە.
ھاووڵاتیان چەندین دروشمیان دژی کودەتا گوتەوە و داوای لە سێدارەدانیان بۆ ئەنجامدەرانی کودەتاکە کرد.
سەرۆکی لقی ئاک پارتی لە شاری ماردین، محەمەد عەلی دوندار رایگەیاند کە بەھۆی قارەمانێتی ھاووڵاتییانەوە کودەتاکە شکستیخواردووە.
- بینگۆل
لە لایەکی دیکە ناڕەزایەتی ھاووڵاتییانی شاری بینگۆلیش لە دژی کودەتا بەردەوامە و موفتی پارێزگای بینگۆل مەجد جان نزای بۆ ئەو ھاووڵاتییانە کرد کە لە کودەتاکە گیانیان لەدەستداوە.