Mohammed Baqi Hussein
14 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2015
له‌میانه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له توركمانستان سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له فڕۆكه‌كه‌یدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ده‌رباره‌ی رۆژهڤهكانی ئه‌مڕۆ دایه‌وه.
لە سەرکۆماری تورکیا پرسیار کرا کە ئایا له سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانیدا بابه‌تی په‌كه‌كه باسكراوه؟ کە له وه‌ڵامدا گوتی: "بێگومان باس كرا. له‌و باره‌وه ئه‌وانیش هه‌ندێك نیگه‌رانیان هه‌یه. راستەوخۆ بۆچوونی خۆمان له‌وباره‌وه بۆ یه‌كتر باس كرد".
هەروەها ئەردۆغان لە وەڵامی پرسیاری، عه‌بادی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی سوپای توركیا، له‌م باره‌وه چی ده‌ڵێن؟ کە وەڵامی دایەوە: "حه‌یده‌ر عه‌بادی له سه‌ردانه‌كه‌ی كۆتایی 2014ی‌دا بۆ توركیا داوای یارمه‌تی له ئێمه كرد هەتا سه‌رباز و پۆلیسه‌كانمان مه‌شق به سه‌رباز و پۆلیسه‌كانیان بكه‌ن. دوای ئه‌وه ماوه ماوه هێزه‌كان زیاتر كران، به‌هۆی هاتنی داعش بۆ ناوچه‌كه و مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌ربازانمان. به‌م هه‌نگاوه جووڵه‌یه‌كی داگیركارانه ئه‌نجام نه‌دراوه. ئه‌گه‌ر باسی جووڵه‌یه‌كی داگیركارانه بكرێت، له لاكه‌ی دیكه‌وه زۆرن كه دێن و ده‌چن. بوونی توركیا له‌وێ له بوونی هیچ وڵاتێكی دیكه ناچێت. ئێمه به‌رده‌وام له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌داین. هه‌ڕه‌شه‌ی داعش و رێكخراوه‌کانی تیرۆرستی دیكه، ئێمه له ژێر ئه‌و ههڕهشانهین".
- پڕۆژه‌ی یه‌كێتیی گه‌ل
ئه‌ردۆغان له‌م باره‌وه له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ریش سپی و دهمڕاستەکاندا گفته‌گۆ ده‌كات و له‌باره‌ی نێوه‌ڕۆكی گفتوگۆكانه‌وه ده‌ڵێت: "دیدار ئه‌نجام ده‌ده‌م. به‌ر له هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ ده‌مڕاست و ریش سپییانی ناوچه‌كه‌دا دیدارم ئه‌نجام دا. بۆچوونی هاوبه‌شی هه‌موویان ئه‌وه بوو، خۆزگه زووتر ئه‌و دیدارانهكان ده‌ست پێ بكردایه. منیش گفتم پێدان، گوتم ئێمه دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌م قۆناغه به سیستمێك دامه‌زراو ده‌كه‌ین و ساڵانه لانیكه‌م 2 جار ئەم دیداره‌تان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌ده‌م. وه‌ك چۆن كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ موختارهكاندا به‌رده‌وامی هه‌یه و رێكمان خستووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌شدا، یان له‌سه‌ر داوای خۆیان، یان له‌سه‌ر ئه‌و چالاكییانه‌ی ئه‌نجام ده‌درێن ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنی را و بۆچوونهكانیانم بۆ ده‌ڕه‌خسێت. هه‌ندێك جاریش كه خۆم سه‌ردانم كردن، له شوێنی خۆیان هه‌لی بینینیانم ده‌ست ده‌كه‌وێت".
ئەو درێژەی دایە و گوتی: "له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆكانی رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كم ئه‌نجام دا. بۆچوون و ئامۆژگاری سه‌رۆكی زانكۆكانم یه‌ك یه‌ك له‌باره‌ی ناوچه‌كانیانه‌وه وه‌رگرت. گه‌وره‌ترین نیگه‌رانییان ئه‌وه‌یه، ده‌ڵێن 'ئێمه له كێشه‌داین بۆ راگرتنی مامۆستاكانمان له‌و ناوچه‌یه' چونكه هه‌میشه له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان. ره‌نگه هه‌موویان ئه‌و كێشه‌یان نه‌بێت به‌ڵام به‌شێكیان له كێشه‌دان، یه‌كێك له سه‌رۆك زانكۆكان گوتی پەلاماریان دراوە و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كراوه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بینای سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ له‌سه‌ر شه‌قامه، شووشه‌یان به په‌نجه‌ره‌كانه‌وه نه‌هێشتووه. له‌به‌رئه‌وه ناچاربوون بینای سه‌رۆكایه‌تی ببه‌نه نێو كه‌مپی زانكۆ. له‌و زانكۆیانه زیاتر گه‌نجانی ئه‌و ناوچانه ده‌خوێنن. ئه‌مه ئه‌و راستییه بوو له‌پشت ئه‌و پڕۆژه‌یه‌م كه ده‌بێت له هه‌موو شارێك زانكۆ هه‌بێت. بۆ نموونه له‌وانه‌یه له موشه‌وه خوێندكارێك بۆ زانكۆ نه‌چێته ئه‌نقه‌ره و ئیستانبوڵ. له‌وانه‌یه توانای ئابووریی رێگه‌ی نه‌دات به‌ڵام ئێمه بیرمان له‌مه كرده‌وه و زانكۆمان برده به‌رپێی ئه‌و گه‌نجه".