Mohammed Baqi Hussein
03 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2016
ئیستانبوڵ
وه‌زیری كاروباری یه‌كێتیی ئه‌ورووپای توركیا عومه‌ر چه‌لیك سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر رووداوه‌كانی 1915ی ئه‌رمه‌نییه‌كان رایگه‌یاند: "بێگومان زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌گات له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا. ئه‌ڵمانیا زیانی به په‌یوه‌ندییه‌كانمان گه‌یاندووه كه پێویست بوو له چوارچێوه‌یه‌كی مه‌زندا دایبنێت و له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا به‌ره‌وپێش ببرێت. پێویسته ئه‌مه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه هه‌ڵبسه‌نگێنرێت".
چه‌لیك له‌لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو، بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیای له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌رمه‌نییه‌كانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاند.
چه‌لیك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، تاوتوێكردنی بابه‌تی بانگه‌شه‌ی ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه، دووره له هه‌موو هه‌ستێكی مامه‌ڵه‌ی خوێنساردانه و ده‌ستێوه‌ردانی په‌رله‌مان له‌كارێكدا كه پێویسته كه‌سانی خاوه‌ن زانست و مێژووناس دیالۆگی له‌سه‌ر ئه‌نجامبده‌ن، رێگری و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌و دیالۆگه‌دا دروستده‌كات.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا پێی وایه بڕیاره‌كه به‌هۆی گرژییه‌كی سیاسیی ناوخۆیی ئه‌ڵمانیاوه ده‌ركراوه.
- واژۆنهكردنی هه‌ده‌په له‌سه‌ر راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شی په‌رله‌مانی توركیا
هه‌روه‌ها عومه‌ر چه‌لیك كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر واژۆنهكردنی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په له‌سه‌ر راگه‌یه‌نراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی په‌رله‌مان نیشاندا.
چه‌لیك گوتیشی: "به‌داخه‌وه هه‌ده‌په وه‌ك پارتێكی میللی هه‌ڵسوكه‌وت ناكات. هه‌ركاتێك له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا رووداوێك رووده‌دات و كێشه‌یه‌ك له‌نێوان كۆماری توركیا و وڵاتێكی بیانی‌دا دروستده‌بێت، هه‌ده‌په یه‌كسه‌ر ده‌چێته به‌ره‌ی وڵاته بیانییهكهوه".