Mohammed Baqi Hussein
27 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2016
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگەیاند کە لێدوانه‌كانی پاپا له‌باره‌ی رووداوه‌كانی 1915ی ئه‌رمه‌نییه‌كانه‌وه، جارێكی دیكه ده‌ریده‌خات كه گێڕانه‌وه‌ی ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌گه‌ڵ راستییه مێژووییه‌كاندا یه‌كناگرێته‌وه.
له‌بەیاننامەیەکدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی کردوەتەوە کە سه‌ردانەکەی پاپا له 24 بۆ 26ی ئه‌م مانگه بۆ مۆنۆمێنتی به‌ناو جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان له ئه‌رمینیا و لێدوانە نابهجێیەكانی پاپا له‌سه‌ر رووداوه‌كانی 1915، جارێكی دیکە ده‌ریده‌خات كه گێڕانه‌وه‌ی ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌گه‌ڵ راستییه مێژووییه‌كاندا یه‌كناگرنه‌وه.
بەیاننامەكه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، پاپا له لێدوانەكانی به‌رله سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌رمینیا ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌و بابه‌ته كردووه و به‌ئاشكرا ده‌ریخستووه كه ئه‌و سه‌ردانه بۆ ئه‌و بابه‌ته به‌كارده‌هێنێت.
ھەروەھا له‌ده‌قی بەیاننامەكه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هاتووه: "به‌داخه‌وه پاپا وه‌ك ساڵی رابردوو توركیا و گه‌لی توركی نیگه‌ران كرد. له‌باره‌ی ئه‌و ئازارانه‌ی له جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌مدا بینراون، جارێكی دیکە ئایین به بناغه‌ی جیاكارییه‌كان دانراوه".