Hemın Othman Mohammed
23 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2016
به‌رلین
ئه‌و چه‌كداره‌ی هه‌ڵیكوتایه سه‌ر هۆڵێكی سینه‌ما له شاری فێرنهایمی سه‌ربه ویلایه‌تی هێسن-ی ئه‌ڵمانیا، له‌لایه‌ن هیزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه كوژرا.
وه‌زیری ناوخۆی ویلایه‌تی هێسن پیته‌ر، پشتڕاستی كرده‌وه كه چه‌كداره‌كه به مردوویی دۆزراوەتەوە و گوتی: "به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و زانیارییه به‌راییه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی ناوخۆ بڵاویان كردووه‌ته‌وه، رووداوه‌كه هیچ بریندارێكی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه".
پیته‌ر، له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له ئه‌نجوومه‌نی ویلایه‌ته‌كه رایگه‌یاند: "كه‌سێكی چه‌كدار و ماسكدار، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵیكوتایه سه‌ر هۆڵی سینه‌ماكه چوار فیشه‌كی ته‌قاندووه، هێزه‌كانی پۆلیسیش ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و چه‌كداره‌كه‌یان كوشتووه".
له شاری فێرنهایم، كه ده‌كه‌وێته باشووری ئه‌ڵمانیا، كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، چه‌كدارێك هه‌ڵیكوتایه سه‌ر هۆڵێكی سینه‌ما و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سی به بارمته گرت.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندرا كه چه‌ند كه‌سێك كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و گازه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا به‌كاریانهێناوه، به‌ڵام هیچ كه‌سێك له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كه‌وه بریندار نه‌كراوه.
له زانیاری به‌رایی راگه‌یاندنی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا ئاماژه به‌وه كرابوو كه رووداوه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.