Mohammed Baqi Hussein
01 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2016
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا ئه‌و پڕۆژه یاسای په‌سه‌ند كرد كه وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته تۆماس دی مایزیری به‌مه‌به‌ستی كاریگهرتركردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ئاماده‌ی كردبوو.
مایزیری دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، له‌م قۆناغه‌دا چه‌ندین یاسا و بڕیار له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا ده‌ركراون به‌ڵام دوای په‌لاماره تیرۆرستییه‌كانی ئیستانبوڵ، پاریس و برۆكسل بۆ پاراستنی زیاتری خه‌ڵكی ده‌یانه‌وێت بۆشاییه ئه‌منییه‌كان پڕ بكه‌نه‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان بوونه‌ته خاوه‌نی تۆڕێكی جیهانی و له رێگه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌چنه ئه‌ورووپا پیلانەکانیان بەڕێوە دەبەن
مایزیری گوتی: "ئه‌گه‌ر تیرۆریستان تۆڕێك له نێو خۆیاندا پێك بهێنن، ئه‌وە ده‌بێت یه‌كه ئه‌منییه‌كانیش له ئێستادا زیاتر په‌یوه‌ندی له نێوان خۆیاندا دروست بكه‌ن".
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا زانیاری به‌واتای هێز دێت و گوتی: "ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت به به‌هێزی وه‌ڵامی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بده‌ینه‌وه. له‌به‌رئه‌وه پێویسته زانیارییه‌كانمان به‌یه‌كتری بده‌ین".
مایزیری رایگه‌یاند ئه‌و یاسایه رێگه‌خۆشكه‌ره بۆ به‌كارهێنانی زانیاریی هه‌واڵگری له‌لایه‌ن یه‌كه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌ڵمانیاوه وه‌ك چاودێریكردنی جووڵه‌ی گه‌شتیاریی و زانیاریی هاوبه‌شی ئه‌ورووپا و هاوپه‌یمانانی ناتۆ.
به‌پێی یاساكه له‌مه‌ودوا له ئه‌ڵمانیا كڕینی هێڵی مۆبایل به‌بێ نیشاندانی ناسنامه نابێت.
هه‌روه‌ها به‌پێی گوته‌كانی مایزیری، یاسا تازه‌كه ده‌سه‌ڵات ده‌دات به پۆلیسی فیدراڵی له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كاندا كارمه‌ندی نهێنی به‌كار بهێنن.
ناوبراو راشیگه‌یاند بڕیار وایه هه‌فته‌ی ئاینده یاساكه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه تاوتوێ بكرێت و گوتی: "ناكرێت داخستنی بۆشاییه ئه‌منییه‌كان دوابخرێت".