Hemn Osman
23 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2015
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند: "بەهۆی هێرشەکانی ئاسمانی رووسیا له سووریا، سه‌دان هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون".
له راپۆرتێكدا له ژێر ناوی 'ئامانجه‌کانی مه‌ده‌نی زیانیان به‌رنه‌كه‌وتووه، رووی راستەقینەی رووسیا له‌باره‌ی هێرشه‌كانی له سووریا ئاشكرابوو' قوربانیانی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی خرایه‌ڕوو.
راپۆرته‌كه به‌چڕی كاری له‌سه‌ر شه‌ش ئۆپه‌راسیۆنی رووسیا كردووه كه له مانگه‌كانی ئهیلوول-تشرینی دووه‌م له سووریا ئه‌نجامی داون، به‌م پێیه‌ش له‌و هێرشانه‌دا ته‌نیا 12 چه‌كدار كوژراون، هاوكات هه‌ر به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه زیاتر له 200 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون.
سه‌رۆكی پرۆگرامی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا فیلیپ لوزه‌ر، له‌باره‌ی راپۆرتهكهوه رایگه‌یاند: "دیاره كه رووسیا راسته‌وخۆ هه‌ندێ له هێرشه‌كانی ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون. له‌و ناوچانه‌دا ئامانجی سه‌ربازی بوونیان نییه. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون. ئه‌و جۆره هێرشانه‌ش تاوانی جه‌نگی لێ كه‌وتۆته‌وه".
ئەو گوتیشی: "ده‌بێت رووسیا كۆتایی به‌و هێرشانه‌ی بهێنێت كه بێ جیاوازی و دوور له یاسا ئه‌نجامیان ده‌دات. ده‌بێت رووسیا واز له به‌كارهێنانی بۆمبی هێشووی و بۆمبی ناهۆشمه‌ند بهێنیت له‌و ناوچانه‌ی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی نیشته‌جێن".
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به بانگه‌شی لێپرسراوانی رووسیا كراوه، كه ده‌ڵێن ته‌نیا هێرشیان كردۆته سه‌ر ئامانجی تیرۆریستان. هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه له پاش هه‌ندێ هێرش رووسه‌كان پێداگریان له‌وه كردووه كه هاووڵاتی مه‌ده‌نیان نه‌كردۆته ئامانج به‌ڵام له پاش هه‌ندێ هێرشی دیكه‌دا بێ ده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، باس له‌وه ده‌كات كاتێ له هێرشه‌كانیان كۆڵیوه‌ته‌وه ده‌ركه‌وتووه له شه‌ش هێرشیاندا كه كراونه‌ته سه‌ر ناوچه‌كان، ئه‌و ناوچانه هیچ ئامانجێكی سه‌ربازی لێ نه‌بووه. ئه‌و هێرشانه پێشێلكردنی یاساکانی نێوده‌وڵه‌تییه و تاوانی جه‌نگی لێ كه‌وتۆته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له یه‌كێك له هێرشه‌كان كراوه كه بازاڕێكی گه‌ڕه‌كی ئاریحای ئدلێبی تێدا كراوه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه 49 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون هه‌روه‌ها گوته‌ی شاهیدانیش له‌م باره‌یه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو.
به‌پێی راپۆرته‌كه، له‌نێو ئه‌و ئامانجانه‌ی رووسیا هێرشی كردوونه‌ته‌سه‌ر نه‌خۆشخانه هه‌یه، كه به‌پێی یاساکانی نێوده‌وڵه‌تی له ژێر پارێزگاری تایبه‌تدان و هێرش كردنه سه‌ریان تاوانی جه‌نگی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها له‌و به‌شه‌ی راپۆرته‌كه‌دا گوته‌ی شاهیدان خراوه‌ته‌ڕوو كه رووسیا نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رمینی له ئدلێب كردۆته ئامانج.
له كاتێكدا شایەتحاڵان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێش هێرشه‌كه هیچ فڕۆكه‌یه‌كیان نه‌بینیوه و ده‌نگیان نه‌بیستووه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌و هێرشانه به چه‌كێكی زۆر پێشكه‌وتوو ئه‌نجامدراون.