Burak Akay,Hemın Othman Mohammed
06 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2017
چاناككاله - AA
له چاناككاله به هۆی بڕینه‌وه‌ی گولـله تۆپێك له لایه‌ن هاووڵاتییه‌كه‌وه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا.
هاووڵاتییه‌ك به ناوی كازم په‌رچین (73 ساڵ) كه له ناوچه‌ی ئهرهنكۆی سه‌ربه ناوه‌ندی چاناككاله ده‌ژی و، بژێوێی ژیانی له‌سه‌ر راوكردنی ماسیه، دوای ئه‌وه‌ی گولـله تۆپێكی سه‌رده‌می جه‌نگ ده‌دۆزێته‌وه، ده‌یباته‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی كه له شه‌قامی ئیبراهیم چاوشه.
کازم په‌رچین به مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی بارووتی ناو گولـله تۆپه‌كه ده‌ست ده‌كات به بڕینه‌وه‌ی، بە هۆیه‌شه‌وه ته‌قینه‌وه رووده‌دات و خۆیشی گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
به هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه بیناكانی ناوچه‌كه زیانیان به‌ركه‌وت و ترس و دڵهڕاوكیش به ناو خه‌ڵكیدا بڵاوبوویه‌وه.
دوابه‌دوای رووداوه‌كه تیمی ته‌ندروستی و جه‌ندرمه ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كران.