Mohammed Baqi Hussein
09 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2015
كه‌ركووك
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی شارۆچكه‌ی دوبز لە هه‌فته‌ی رابردوودا، پۆلیسی كه‌ركووك رێوشوێنی ئه‌منی توندی گرتۆته‌به‌ر.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك لیوا جه‌ماڵ تاهیر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بارودۆخی ئه‌منیی شاره‌كه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند. ناوبراو رایگه‌یاند: "چه‌كدارانی داعش هه‌وڵ ده‌ده‌ن دزه بكه‌نه نێو شاره‌وه بۆ ئه‌نجامدانی په‌لاماری تیرۆریستی به‌ڵام ناتوانن دزه بكه‌نه نێو شاره‌وه و هه‌وڵی خستنه‌كاری خانه‌کانی نوستووی نێو شاریان ده‌ده‌ن".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك درێژەی دایە و گوتی: "ته‌واوی هێزه‌كانی پۆلیسی كه‌ركووك له ئاماده‌باشیدان. به‌تایبه‌تی له هه‌فته‌ی كۆتاییدا كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه. چه‌كدارانی داعش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن له باشووری شاره‌كه‌وه دزه بكه‌نه نێو شاره‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه خانه‌کانی نوستووی نێو شار ده‌خه‌نه كار. وه‌ك هێزی ئاسایش هه‌موو رێوشوێنێكمان گرتۆته‌به‌ر".
لیوا جه‌ماڵ تاهیر رایگه‌یاند فڕۆكه‌کانی جه‌نگی هاوپه‌یمانان به به‌رده‌وامی بۆردومانی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن له باشووری كه‌ركووك و زیاتر گوتی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه ئیدی ناتوانێت له مه‌یدانه‌كاندا شه‌ڕ بكات، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات له شاره‌كاندا زیانمان پێ بگه‌یه‌نێت. هه‌فته‌ی رابردوو له 4 په‌لاماری خۆكوژیدا له شارۆچكه‌ی دوبز 9 هاوڕێمان شه‌هید بوون. ئێمه هه‌فته‌یه‌كه له ئاماده‌باشیداین".
ناوبراو ئاماژه‌ی دا رۆژانه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا پێیان ده‌گات هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن و گومانلێكراوان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن. لیوا جەماڵ تاهیر دەڵێت: "له ئێستادا زۆرینه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی له به‌ندیخانه‌كانی كه‌ركووكن، چه‌كداری داعشن. هه‌ندێكیانمان بردۆته به‌رده‌م دادگە. به‌و فشارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین رێگری له په‌لاماری تیرۆریستی ده‌كه‌ین و بانده‌کانی تیرۆرستی تێك ده‌شكێنین".
- ئاماده‌كاری بۆ ئۆپه‌راسیۆنی حه‌ویجه
لیوا جەماڵ تاهیر رایگه‌یاند گرووپێكی 658 كه‌سی كه له عه‌ره‌به‌كانی سه‌ر به پۆلیسی كه‌ركووك پێكهاتوون له به‌غدا بهشقیان پێ ده‌كرێت. ئەو لە کۆتاییدا دەڵێت: "مه‌شقه‌كه دوو مانگ ده‌خایه‌نێت. راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مریكی و ئیتاڵی، پۆلیسه‌كانمان بۆ رزگاركردنی حه‌ویجه ئاماده ده‌كه‌ن. دوای ئه‌نجامدانی مه‌شقی پێویست، ئه‌و پۆلیسانه له پێناو رزگاركردنی حه‌ویجه و ناوچه‌كانی دیكه‌دا ده‌جه‌نگن".