Zana Natık Kerem
21 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2023
ھەولێر ــ AA
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی حوەزیرانی ٢٠٢٣، بە بەشداری ٦٨٩ ھەزار قوتابی، تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشەمی ئامادەیی لە عێراق دەستی پێ کرد.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ، تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی تاقیکردنەوەی بۆ ساڵی (٢٠٢٢ ــ ٢٠٢٣)ی پۆلی شەشەمی ئامادەیی دەستی پێ کردووە کە تیایدا ٦٨٩ ھەزار قوتابی مافی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکاندا ھەیە.
راشیگەیاندووە کە چوار ھەزار و ٧٦٩ ھۆڵ بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشەمی ئامادەیی لە بەغدا و پارێزگاکانی عێراق، دابین کراوە.
باسی لەوەیش کردووە، هۆڵی تاقیکردنەوە، بۆ ئەو قوتابیانەی پۆلی شەشەمی ئامادەیی کە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، دابین کراوە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە بە ھەماھەنگیی لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکان و فەرمانگە خزمەتگوازرییەکان، پلانێکی باش بۆ سەرخستنی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکاندا دانراوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی عێراقدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە رۆژانی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکاندا، ھێڵەکانی ئینتەرنێت لە کاتژمێر ٤ی بەیانی تا ٨ی بەیانی دەبڕدرێن.