Mohammed Baqi Hussein
18 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو: "ئه‌و هێرشه‌ی دوێنێ ئه‌نجام درا، هه‌م كرایه سه‌ر گه‌لی ئه‌زیزمان، هه‌میش هێزه چه‌كداره‌كانمان، هێرشێك بوو بۆسه‌ر سه‌رباز و كارمه‌نده مهدهنیهكانمان كه ئه‌ركێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه به‌ڕێوه ده‌به‌ن. بۆ جارێكی دیكه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی هێزه چه‌كداره‌كانمان ده‌كه‌م
"له‌ئێستادا بابه‌تی ئه‌نجامده‌ران به‌ته‌واوی روون بۆته‌وه. به‌ڕوونی ده‌ركه‌وتووه كه په‌لاماره‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌كه‌كه له‌نێوخۆدا و ئه‌ندامێكی یه‌په‌گه كه له سووریاوه دزه‌ی كردۆته نێو توركیا ئه‌نجام دراوه"
"په‌كه‌كه و یه‌په‌گه په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌یان ئه‌نجام داوە"
ئه‌نقه‌ره
سەبارەت بە په‌لاماره تیرۆریستیه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره:" لێره‌وه به‌توندی ئیدانه‌ی هه‌ڵویستی پارتێك ده‌كه‌م، کە لەسەر رێکنەکەوتن بۆ ده‌ركردنی راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شه‌وه نیشانی دا. ئه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ی تیرۆره‌وه ناخه‌نه‌ڕوو، ئه‌وانه‌ی ئیدانه‌ی ئه‌م په‌لاماره ناكه‌ن، كه كه‌سانی بێ تاوان و كارمه‌ندانێكی كردووەتە ئامانج كه له‌ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌دابوون بۆ ماڵه‌وه تا ئێواره له‌گه‌ڵ منداڵانیاندا دابنیشن، مافی ئه‌وه‌یان نییه باسی دیموكراسی بكه‌ن
"ئەوانەی راستەوخۆ یان ناڕاستەخۆ پاڵپشتی لەو رێكخراوە دەكەن كە دوژمنی توركیایە، رووبەڕووی مەترسییەك دەبنەوە كە دۆستێكی وەك توركیا لەدەست دەدەن. ناتوانین چاو بنوقێنین بەرامبەر رێكخراوێكی تیرۆریستی كە گەلەكەمانی كردەوەتە ئامانج لە پایتەخت
خۆكوژییەكەی ئەنقەرە لەدایكبووی 1992ی شاری عاموودای باكووری سووریایە. پەیوەندی راستەخۆی پەلاماردەرەكە بە یەپەگەوە دەركەوتووە. لە ئەنجامی كارەكانی ئاسایش و هەواڵگریماندا 9 كەس دەستگیركراون. لێكۆڵینەوەكە بەردەوامە و قووڵتردەبێتەوە. یەك بەیەكی ئەوانەی لەهەر قۆناغێكی ئەم پەلامارەدا بەشدار بوون دەستگیردەكرێن و رادەستی دادوەری دەكرێن
رۆژی رابردوو سەعات ٩:٣٠ دەستکراوە بە ئۆپەراسیۆنێک لەدژی رێکخراوی تیرۆریستی لە چواردەوەری هەفتەنین کە پشتئەستوور بوو بە زانیاریی هەواڵگریی کاریگەر لەبارەی کەمپەکان و ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستییەوە . مەبەستم لە زانیاریی هەواڵگری ئەوەیە، لێرەدا ئۆپەراسیۆن کاتێک ئەنجام دراوە کە یەکێک لە سەرکردەکانیان لەوێ بووە .لە چواردەوری هەفتەنین تائێستا نزیکەی ٧٠ ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی کوژراون