Hemın Othman Mohammed
19 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2016
بەهۆی تەقینەوەیەك لە شاری پیشاوەری باكووری رۆژئاوای پاكستان، بەپێی ئامارە بەراییەكان ١٠ كەس كوژراون و ١٠ی دیكەش بریندار بوون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لە بەرپرسانی ئەمنی ناوچەكە وەرگیراون، تەقینەوەكە خاڵێكی پشكنینی ناوچەی جامرود-ی كردووەتەوە ئامانج و، بەهۆیەوە ١٠ كەس كوژراون و، ١٠ی دیكەش بریندار بوون.
دوا بەدوای تەقینەوەكە، ژمارەیەكی زۆر لە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن و تیمەكانی تەندروستی رەوانەی شوێنی تەقینەوەكە كران و، بریندارەكان گوازرانەوە نەخۆشخانەكانی ناوچەكە.
بەرپرسانی ئەمنی ناوچەكە، باس لەوە دەكەن كە لێكۆڵینەوەكان لەبارەی تەقینەوەكە بەردەوامە و پێدەچێت كە كردەیەكی خۆكوژی بووبێت.