Aslı Aral
18 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2016
لەندەن
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو گوتی: "بە پشتگیریتان وەک وڵاتێکی نێوەندگیر، ھیواخوازین ئەمساڵ کێشەی قوبرس چارەسەر دەبێت".
لە سەردانێکی بۆ لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، داودئۆغڵو نووسینگەی سەرۆکایەتی وەزیرانی ئەو وڵاتە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، دێڤید کامیرۆن کۆبووەوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکە داودئۆغڵو روونکردنەوەیەکی دا و ئاماژەی بەوە دا لە پەیوەندییەکی چڕن لەگەڵ بەریتانیا و لە نێوان تورکیا و بەریتانیا ھەمانگییەکی نایاب لە ئارادایە.
داودئۆغڵو ئاشکرای کرد کە ئاستی بازرگانی ھەردوو وڵات لە ساڵی ٢٠١٥ گەیشتووەتە ١٥ ملیار دۆلار و بەم پێیەش گوتی: "بێگومان کۆبوونەوەکانمان ھەماھەنگی لە بواری ئابووری و سیاسی نێوان ھەردوو وڵات خێراتر دەکات. بەریتانیا لە زۆر رووەوە ھاوپەیمانێکی گرنگمانە. لە ناوچەکە مەترسییەکی گەورە ھەیە. تەنھا مەترسی بۆ سەر تورکیا نییە، بەڵکو مەترسی بۆ سەر ئەورووپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ھەیە. ھاوکات بەھۆی رێکخستنی کۆنفڕانسی کۆمەکی نێودەوڵەتی بۆ سووریا کە منیش بەشداری دەکەم ستایشتان دەکەم".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی: "بە پشتگیریتان وەک وڵاتێکی نێوەندگێر، ھیواخوازین ئەمساڵ کێشەی قوبرس چارەسەربێت. ھەروەھا بەھۆی پشتگیریتان لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا ستایشتان دەکەم. ھیواخوازم ساڵی ٢٠١٦ ببێتە دەستپێکێکی نوێ بۆ پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەورووپا. بۆیە پشتگیری ئێوە و تێڕوانینی ھاوبەشمان لەبارەی ئەورووپاوە گرنگی خۆی ھەیە. جارێکی دیکە ستایشتان دەکەم و ھیواخوازین لە مانگی ئایاری ئەمساڵ سەردانی وڵاتەکەمان بکەن".
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، دێڤید کامیرۆن گوتی: "بەھۆی پێشوازیکردن لە سەرۆکوەزیرانی تورکیا و دۆستم خۆشبەختم".
کامیرۆن گوتیشی: "بەیەکەوە رووبەڕووی سەختی بەرەنگاری داعش و تیرۆر بووینەتەوە. لەبارەی گۆڕانکاری لە سووریا و چەند بابەتێکی دیکە لە نزیکەوە کار دەکەین".
سەرۆکوزەیرانی بەریتانیا تیشکی خستە سەر پەیوەندی بەھێزی سیاسی و ئابووری نێوان ھەردوو وڵات و راشیگەیاند کە لە ٤ی شوبات لە کۆنفڕانسی سووریا لە لەندەن تاوتوێی باوردۆخی سووریا دەکەین و ھاوکات بابەتەکان وەک قەیرانی پەنابەران لە ئەورووپا و چەند بابەتێکی دیکە دەخرێتە بەرباس.