Hemın Othman Mohammed
19 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2016
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوەکی، ئه‌و راپۆرته‌ی پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد، كه تیایدا ئاماژه به پابه‌ندبوونی ئێران كراوه به رێككه‌وتننامه ناوەکییەکەی نێوان وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی 5+1. به‌هۆی په‌سندنامه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوەکی، زۆربه‌ی گەمارۆکانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندبووی هه‌ڵگیران به‌ڵام هه‌ڵگرتنی ته‌واوی سزاكان ماوه‌ی 10 ساڵ ده‌خایه‌نێت. به‌پێی ئه‌وه‌ش، بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ ته‌كنه‌لۆجیای مووشه‌كی بالستیکی به ئێران نافرۆشرێت، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ چه‌كی قورسی پێ نافرۆشرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پیش‌تر رێگه بدات، ئه‌وە ته‌كنه‌لۆجیای مووشه‌كی بالستیکی و چه‌كی قورسی پێ ده‌فرۆشرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مۆڵه‌تە ده‌ربكرێت، پێویسته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیار ده‌ربكات، هەروەها له ئهنجوومهنهكهشدا ئه‌و وڵاتانه‌ی مافی ڤیتۆیان هه‌یه وه‌ك ئه‌مریكا، رووسیا، چین، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا ده‌توانن به ته‌نیا رێگری بكه‌ن له فرۆشتنی مووشه‌ك و چه‌ك به ئێران بەپێی بڕیارێکی حکوومەتی ئەمریکا له ئیستاوه ئە وڵاتە رێگری خۆی بۆ فرۆشتنی مووشەک و چەک بە ئێران راگه‌یاندووه.ئه‌گه‌ر ئێران ته‌واوی داخوازییه‌كان جێبه‌جێ بكات و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمیش په‌سندی بكات كه تاران ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌تۆمی بەمه‌به‌ستی ئاشتی ده‌وێت، ئه‌وە ته‌واوی ئه‌و سزایانه‌ی به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پێندراوه، له ماوه‌ی 10 ساڵدا هه‌ڵده‌گیرێن.