Hemın Othman Mohammed
18 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2016
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، ستافان دی مستۆرا: "له‌به‌رئه‌وه‌ی ماوه‌ی 110 رۆژه كۆمه‌ك و هاوكاری مرۆیی نه‌گه‌یشتووەته ئه‌و ناوچانه‌ی له سووریا گه‌مارۆدراون، گرووپی گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه سه‌ربه کۆمەڵەی پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تییە لە سووریا، كۆبوونهوهکانی هه‌ڵپه‌ساردووه".
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، ستافان دی مستۆرا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی ماوه‌ی 110 رۆژه كۆمه‌ك و هاوكاری مرۆیی نه‌گه‌یشتووەته ئه‌و ناوچانه‌ی له سووریا گه‌مارۆدراون، گرووپی گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه سه‌ربه کۆمەڵەی پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تییە لە سووریا، كۆبوونهوهکانی ههڵپهساردووە.
دوای هه‌ڵپه‌ساردنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، ستافان دی مستۆرا له نوسینگه‌ی جنێڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لەلێدوانێکی رۆژنامەوانییدا باسی له‌وه كرد هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك سەبارەت بە گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی به سووریا نەهاتووەتە ئاراوە، له‌به‌رئه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی كاری گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی كه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك سازده‌كرێت، ئه‌مڕۆ ته‌نها هه‌شت خوله‌كی خایاند، جەختیشی لەوەکردەوە درێژەدان بە كۆبوونه‌وه‌کە هیچ واتایه‌كی نییه.
دی مستۆرا گوتیشی: "سبه‌ینێ رۆژی هاوكاری مرۆیی جیهانییه. له سووریاش هه‌موو رۆژێك ده‌بینه گه‌واهیده‌ری شه‌ڕ و پێكدادان، هێرش، تۆپبارانکردن، بۆردومان به بەرمیلە بۆمب، گازی كلۆر، هێرشی ئاسمانیی و هێرشه خۆكوژییه‌كان. جگه له گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی به دێرەرزوور ئه‌وەش له ئاسمانه‌وه، ماوه‌ی 110 رۆژه هیچ جۆره كاروانێكی هاوكاری مرۆیی نهگهیهنراوهتە ئه‌و ناوچانه‌ی گه‌مارۆدراون. له‌به‌رئه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی گرووپی كاری گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی هه‌ڵپه‌سێردرا".
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، باسی له‌وه‌شكرد كه له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان نەوەستێنراون، نه‌توانراوه كۆمه‌ك و هاوكاری مرۆیی بگه‌یه‌نرێته ناوچه‌كان. خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب گه‌مارۆدراوه و خۆرئاوای شاره‌كه‌ش خه‌ریكه رووبه‌ڕووی گه‌مارۆدان ده‌بێته‌وه.
دی مستۆرا دووبارە داوای‌کرد ماوه‌ی 48 کاتژمێر ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هاوكاری مرۆیی بگه‌یه‌ننه حه‌ڵه‌ب.