Mazın Asad
18 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2016
مۆسکۆ
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ماریا زەھارۆڤا رایگەیاند تورکیا و رووسیا لەبارەی سووریاوە بەشێوەیەکی بونیاتنەر و ئەرێنی کارەکانیان بەڕێوە دەبەن.
زەھارۆڤا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ھەفتانەدا ئاماژەی بەوە دا کە تورکیا و رووسیا لەبارەی سووریاوە بە تیرۆتەسەل دەستیان بەکار کردووە و گوتیشی: "لەبارەی سووریاوە بۆچوونی جیاوازی جددیمان لەگەڵ تورکیا ھەیە. ئەم پرسە یان بە رێگەی دانوستان چارەسەری دەکرێت، یانیش بژاردەی گوێنەدان بە یەکتری ھەڵدەبژێردرێت. لە ئێستا بژاردەی یەکەم بەڕێوە دەچێت".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا گوتیشی: "چارەسەرکردنی بۆچوونە جیاوازەکانمان لەبارەی سووریا لەگەڵ تورکیا لە رۆژێکدا مومکین نییە، بەڵام بەشێوەیەکی بونیاتنەر و ئەرێنی کارەکان بەڕێوە دەبەین. ئەم کارە بەشێوەی جیاواز درێژەی دەبێت".
ھاوکات زەھارۆڤا سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی قوربانیانی ھێرشە تیرۆریستیەکانی دوێنێ و ئەمڕۆی تورکیا کرد و ھیوای بەپەلە چاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواست.