Hemın Othman Mohammed
29 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2016
نه‌ورۆز، كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه وه‌ك میراتێكی كولتووری په‌سه‌ند کراوە، به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له دیپلۆماتکار و میوانانی بانگهێشتکراو، له مه‌ڕاسیمێكدا له ناوه‌ندی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رز راگیرا.
یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یان ئێلیاسۆن، له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: "نه‌ورۆز له چوارچێوه‌ی میراتی كولتووری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندایه".
ئێلیاسۆن باسی له‌وه كرد كه له زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ده‌گێڕدرێت هێرشی زۆر بێبه‌زه‌ییانه ئه‌نجام دراوه و گوتی: "ئه‌و هێرشه رادیكاڵانه‌ی توندوتیژی تێدایه، به ملكه‌چ نه‌بوون بۆ هه‌ڕه‌شه‌كان و به یه‌كگرتوویی هێز تێده‌په‌ڕێندرێن. هێزه رادیكاڵه‌كان دووبه‌ره‌كی و جیاوازییان ده‌وێت. باشترین وه‌ڵامیش بۆیان یه‌كگرتنه".