Hemın Othman Mohammed
19 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2016
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دانی به‌وه‌دانا كه ئه‌و به‌رپرسیار بووه له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا له هایتی كه له ساڵی 2010دا بڵاوبوویه‌وه و بووه‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 10 هه‌زار كه‌س.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، به پشتبه‌ستن به راپۆرتێكی نهێنیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا رایگه‌یاندووه "ئه‌گه‌ر پشتگوێخستنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌بووایه، ئه‌وا په‌تای كۆلێرا له هایتی بڵاونهدهبووهوه".
له راپۆرتێكیدا كه دوێنی بۆ سكرتیری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی مون-ی ناردووه، یه‌كێك له راوێژكارانی رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی جیهان و پرۆفیسۆری یاسا له زانكۆی نیویۆرك فلیپ ئالستۆن، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هایتی، هۆكار بووه بۆ تێكه‌ڵ بوونی ئاوی ئاوه‌ڕۆ به ئاوی خواردنه‌وه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه.
جێگری گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان فه‌رحان حه‌ق، باسی له‌وه كردووه كه له ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا ئه‌نجامدراون، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان قایل بووه به‌وه‌ی كه پێویست بووه رۆڵ و به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر په‌تای كۆلێرا زیاتر بووایه.
حه‌ق جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هیچ گۆڕانكارییه‌ك له هه‌ڵوێستیدا رووی نه‌داوه به‌رامبه‌ر پارێزبه‌ندی یاسایی دیپلۆماسی و نه‌دانی قه‌ره‌بوو به قوربانیان.
له كاتێكدا پێشتر تویژینه‌وه زانستییه‌كان سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌یان گێڕابووه‌وه بۆ سه‌ربازانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هایتی، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و بهرپرسیاریتییهی ره‌ت كردبووه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دادگاكانی ئه‌مریكا ئه‌و داوایه‌یان ره‌ت كردبووه‌وه كه له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ی قوربانیانی په‌تای كۆلێراوه كرابووه‌وه.