Hemın Othman Mohammed,Sarmand Hameed
20 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2016
كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ساڵی رابردوو زیاتر له پێنج ملیۆن كه‌س ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن و ده‌ربه‌ده‌ربن، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌زۆره‌ملێ دهربهدهركراون گه‌یشتووەته ئاستێكی پێوانه‌یی و، 65 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی په‌نابه‌رانه‌وه، كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌هۆی جه‌نگ، شه‌ڕ و پێكدادان، سته‌م، توندوتیژی و پێشێلكارییه‌كان به‌رانبه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ، له ساڵی 2015 له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به زۆره ملێ دهربهدهركراون گه‌یشتووەته به‌رزترین ئاست.
به‌پێی راپۆرته‌كه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ساڵی 2015دا ده‌ربه‌ده‌ربوون به به‌راورد به ژماره‌ی ساڵێ پێشتری پێنج ملیۆن و 800 هه‌زار زیادی كردووه، له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاواره بوون و به‌شوێن په‌ناگه‌دا گه‌ڕاون گه‌یشتووەته 65 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س. نیوه‌ی ئه‌و ژمارەیەش له تەمەنی منداڵی دان.
ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ده‌ربه‌ده‌ربوون ژماره‌ی دانیشتوانی وڵاتێك بوونایه، ئه‌وا ریزبه‌ندی 21مینی وڵاتانی جیهانی وه‌رده‌گرت.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، له خوله‌كێكدا بەتێكڕایی 24 كه‌س ناچار ده‌بن ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن و ده‌ربه‌ده‌ر ده‌بن.
دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان له‌كۆی ئه‌و 65 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌سه‌ی ده‌ربه‌ده‌ربوون، كه ده‌كاته 40 ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌س له ناوخۆی وڵاته‌كه‌یاندا ده‌ربه‌ده‌ربوون، 23 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س بوونه‌ته په‌نابه‌ر و، سێ ملیۆن و 200 هه‌زاری دیكه‌شیان په‌نایان بۆ وڵاتانی دیکە بردووه و داوای په‌نابه‌رێتیان كردووه.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سووریا، ئه‌فغانستان و سۆماڵ خاوه‌نی زۆرترین په‌نابه‌رن و %54ی په‌نابه‌ران له‌م سێ وڵاته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن. له ساڵی 2011ه‌وه له سووریا چوار ملیۆن و 900 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون، دوای ئه‌ویش ئه‌فغانستان دێت كه دوو ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌سی ئاوارهبوونە، پاشانیش سۆماڵ دێت كه ملیۆنێك و 100 هه‌زار كه‌سی لێ ئاواره بووه.
ریزبه‌ندی ولاتانی دیكه‌ی جیهان كه سه‌رچاوه‌ی ئاواره‌كانن به‌م شێوه‌یه‌یه: باشووری سودان، سودان، كۆماری كۆنگۆی دیموكرات، كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست، میانمار، ئێریتێریا و كۆڵۆمبیا.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه %86ی په‌نابه‌رانی جیهان له‌لایه‌ن ئه‌و ولاتانه‌وه میوانداری ده‌كرێن كه له پێشكه‌وتندان، هه‌روه‌ها چوار ملیۆن و 200 هه‌زار په‌نابه‌ریش له‌و ولاتانه‌دا ده‌ژین كه كه‌مترین پێشكه‌وتنیان تیدایه.