Mohammad Kara Maryam
27 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە سەرتاسەری جیهان گیانیان لەدەستداوە یەک ملیۆنی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئامارهكانى پهتای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ دهبهستێت لە جیهاندا، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە سەرەتاسەری جیهان گەیشتووەتە ٣٣ ملیۆن و ژمارەی ئەو كهسانەی دوای تووشبوونیان بەم ڤایرۆسە گیانیان لهدهستداوه گەیشتووەتە ملیۆنێک و ١٧٥ کەس.
ئەمریکا بە تۆمارکردنی ٢٠٩ هەزار و ٢٣٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتاندایە و بەڕازیل بە تۆمارکردنی ١٤١هەزار و ٤٤١ حاڵەتی گیانلەدەستدان لە ریزبەندی دووەم و هیندستان بە تۆمارکردنی ٩٤ هەزار و ٩٧١ حاڵەت لە ریزبەندی سێیەم دێت لەسەر ئاستی جیهان لە رووی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان.