زیاتر له ١٨ ملیۆن كه‌س له جیهان تووشی كۆرۆنا بوون
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه بڵاوی کردەوە، ژماره‌ی تووشبووان بۆ ١٨ ملیۆن و ٢٣ هه‌زار و ٦١٤ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
Ankara
ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) كه له شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر هه‌موو جیهانی ته‌نیووه، گه‌یشتووەته سه‌رووی ١٨ ملیۆن كه‌س.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه بڵاوی کردەوە، ژماره‌ی تووشبووان بۆ ١٨ ملیۆن و ٢٣ هه‌زار و ٦١٤ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا تا ئێستا چوار ملیۆن و ٧٦٤ هه‌زار و ٣١٨ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه.
به‌دوای ئه‌مریكایشدا به تۆماركردنی دوو ملیۆن و ٧٠٨ هه‌زار و ٨٧٦ حاڵه‌ت به‌ڕازیل له ریزی دووه‌م و به تۆماركردنی یه‌ك ملیۆن و ٧٥١ هه‌زار و ٩١٩ حاڵه‌تیش هیندستان له ریزی سێیه‌مدا دێ، له زۆری ژماره‌ی حاڵه‌ته تۆمار كراوه‌كان.
ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌یش كه له سه‌رووی ٢٠٠ هه‌زار حاڵه‌تیان تیادا تۆمار كراوه به‌م جۆره‌ن: رووسیا ٨٤٥ هه‌زار و ٤٤٣، كۆماری ئه‌فریقای باشوور ٥٠٣ هه‌زار و ٢٩٠، مه‌كسیك ٤٣٤ هه‌زار و ١٩٣، پێرو ٤٢٢ هه‌زار و ١٨٣، چیلی ٣٥٧ هه‌زار و ٦٥٨، ئیسپانیا ٣٣٥ هه‌زار و ٦٠٢، ئێران ٣٠٦ هه‌زار و ٧٥٢، كۆڵۆمبیا ٣٠٦ هه‌زار و ١٨١، به‌ریتانیا ٣٠٣ هه‌زار و ٩٥٢، پاكستان، ٢٧٩ هه‌زار و ١٤٦، سعوودیه ٢٧٧ هه‌زار و ٤٧٨، ئیتاڵیا ٢٤٧ هه‌زار و ٨٣٢، به‌نگلادش ٢٣٩ هه‌زار و ٨٦٠،
توركیا ٢٣١ هه‌زار و ٨٦٩ و ئه‌ڵمانیاش ٢١١ هه‌زار و ٧٧ حاڵه‌ت".
هه‌روه‌ها له ئه‌رجه‌نتین ١٩٦ هه‌زار و ٥٤٣، فه‌ڕه‌نسا ١٨٧ هه‌زار و ٩١٩، عێراق ١٢٦ هه‌زار و ٧٠٤، كه‌نه‌دا ١١٦ هه‌زار و ٥٩٩، قه‌ته‌ڕ ١١٠ هه‌زار و ٩١١ و ئێندۆنیزیا'یش ١٠٩ هه‌زار و ٩٣٦ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆمار كراون.
تاكوو ئێستا له سه‌رتاسه‌ری جیهان ٦٨٨ هه‌زار و ٩٤٩ كه‌س به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه. ١١ ملیۆن و ٣٣٢ هه‌زار و ٨٠ تووشبوو چاك بوونه‌ته‌وه و شه‌ش ملیۆن و دوو هه‌زار و ٥٨٥ تووشبووش چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن