ئه‌و تووشبووانه‌ی كۆرۆنا كه له جیهان چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن شه‌ش ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له ماڵپه‌ڕی "Worldometer"دا بڵاوكراونه‌ته‌وه كه زانیاریی نوێكراوه‌ن سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێستادا له ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدان.
Ankara
ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له سه‌رانسه‌ری جیهان له ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكییدان، شه‌ش ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له ماڵپه‌ڕی "Worldometer"دا بڵاوكراونه‌ته‌وه كه زانیاریی نوێكراوه‌ن سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێستادا له ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدان، شه‌ش ملیۆن و پێنج هه‌زار و ٩٥٣ كه‌سن.
له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌شدا پێنج ملیۆن و ٩٤٠ هه‌زار و ١٨٨ كه‌سیان نیشانه‌ی سووكی ڤایرۆسه‌كه‌یان هه‌یه و ٦٥ هه‌زار و ٧٦٥ كه‌سیان مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه.
هه‌ڵكشانی ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی كه چاره‌سه‌ری پزیشكیی وه‌رده‌گرن له وڵاته‌كان، بووه‌ته بارێكی گرانتر به‌سه‌ر سیستمی ته‌ندروستیی وڵاته‌كانه‌وه.
له‌كاتێكدا كه زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی له ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكییدان له ئه‌مریكان و ژماره‌یان دوو ملیۆن و ٢٤٣ هه‌زار و ٦٢٠ كه‌سه، له‌دوای ئه‌ویش هه‌ریه‌ك له به‌ڕازیل به ٧٣١ هه‌زار و ٢٠٩ نه‌خۆش، هیندستان به ٥٦٨ هه‌زار و ٥٩٩ نه‌خۆش، رووسیا به ١٨٤ هه‌زار و ٨٦١ نه‌خۆش، ئه‌فریقای باشوور به ١٥٢ هه‌زار و ٦٧٦ نه‌خۆش، كۆڵۆمبیا به ١٣٥ هه‌زار و ١٤٣ نه‌خۆش، پێرو به ١١١ هه‌زار و ٩٤٠ نه‌خۆش، ئه‌رجه‌نتین به ١٠٦ هه‌زار و ٤٤٨ نه‌خۆش، مه‌كسیك به ١٠١ هه‌زار و ٨٧٤ نه‌خۆش، به‌نگلادش به ١٠٠ هه‌زار و ٤٧٥ نه‌خۆش، فه‌ڕه‌نسا به ٧٦ هه‌زار و ١٥٤ نه‌خۆش، بۆلیڤیا به ٥١ هه‌زار و ٧٦١ نه‌خۆش، میسڕ به ٤٨ هه‌زار و ٣٤٥ نه‌خۆش، ئیكوادۆر به ٤٤ هه‌زار و ٢٨٣ نه‌خۆش، به‌لجیكا به ٤١ هه‌زار و ٩٨٤ نه‌خۆش، سعوودیه به ٣٧ هه‌زار و ٤٣ نه‌خۆش، ئێندۆنیزیا به ٣٦ هه‌زار و ٨٢٤ نه‌خۆش، هندۆرانس به ٣٥ هه‌زار و ٦٢٣ نه‌خۆش، كۆماری دۆمینیك به ٣٢ هه‌زار و ٧٣٦ نه‌خۆش، عێراق به ٣٢ هه‌زار و ٦٢٤ نه‌خۆش، فلیپین به ٣٠ هه‌زار و ٩٢٨ نه‌خۆش، ئۆكراینا به ٣٠ هه‌زار و ٣٩ نه‌خۆش، كازاخستان به ٢٦ هه‌زار و ٩٦١ نه‌خۆش، ئیسرائیل به ٢٦ هه‌زار و ١٢٧ نه‌خۆش و پاكستان'یش به ٢٥ هه‌زار و ١٤٩ نه‌خۆش دێن.
- له توركیا ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كان روو له داكشانه
له رۆژی ٢٤ی نیسانه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی چاكبووه‌وه‌كان ژماره‌ی حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوونی تێپه‌ڕاند، ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه له ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكییدان له توركیا، رووی له داكشان كردووه. ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی رۆژی ٢٤ی نیسان له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكییدا بوون، ٨٠ هه‌زار و ٥٧٥ نه‌خۆش بوون، ئه‌و ژماره‌یه له ٣ی حوزه‌یراندا بۆ ٣٠ هه‌زار و ٩٦١ نه‌خۆش دابه‌زی.
له رۆژی ٢ی ئابه‌ووه ١٠ هه‌زار و ٦٤٣ نه‌خۆش له توركیا له ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدان و له‌وانه‌ش ٥٨٦یان به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد، هه‌ناسه ده‌ده‌ن.
په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له شاری وهانی چین-ه‌وه له مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوودا سه‌ری هه‌ڵدا، و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی به ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا، بووه په‌تایه‌كی جیهانگیر. له كاتێكدا كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له جیهان ١٨ ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه، زیاتر له ٦٨٩ هه‌زار كه‌س به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن