جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

جیهان...زیاتر لە ٦٤ ملیۆن و ١٩٥ هەزار کەس توشی کۆرۆنا بوون

ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرتاسەری جیهان تا ئێستا تووشی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٦٤ ملیۆن و ١٩٥ هەزار کەسی تێپەڕاند.

Nuri Aydın, Zuhal Demirci  | 02.12.2020 - نوێکردنەوە : 02.12.2020
 جیهان...زیاتر لە ٦٤ ملیۆن و ١٩٥ هەزار کەس توشی کۆرۆنا بوون

Ankara

ئەنقەرە - AA

ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرتاسەری جیهان تا ئێستا تووشی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٦٤ ملیۆن و ١٩٥ هەزار کەسی تێپەڕاند.

بەپێی‌ ماڵپەری "Worldometer" كە‌ پشت بە ئامارەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ دەبەستێت لە جیهاندا، تا ئێستا لەسەرتاسەری جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، یەک ملیۆن و ٤٨٦ هەزار و ٨٤٤ كەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە، ٦٤ ملیۆن و ١٩٥ هەزار و ٧٣٨ کەس.

هەروەها ٤٤ ملیۆن و ٤٤٣ هەزار و ٢١٤ تووشبووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتای كۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا تۆمارکراوە كە ١٤ ملیۆن و ١٠٨ هەزار و ٦٠٦ حاڵەتی تووشبوون و ٢٧٦ هەزار و ٩٧٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان بووە.

دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا، ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایاندا تۆماركراوە‌ بەمشێوەیەیە:

''بەڕازیل ١٧٣ هەزار و ٨٦٢ حاڵەت، هیندستان ١٣٨ هەزار و ١٥٩ حاڵەت، مەكسیك ١٠٦ هەزار و ٧٦٥ حاڵەت، بەریتانیا ٥٩ هەزار و ٥١ حاڵەت، ئیتاڵیا ٥٦ هەزار و ٣٦١ حاڵەت، فەڕەنسا ٥٣ هەزار و ٥٠٦ حاڵەت و ئێران ٤٨ هەزار و ٦٢٨ حاڵەت''.

پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا لە شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سەریهەڵدا و تا ئێستا، بە زیاتر لە ٢٠٠ وڵاتدا بڵاوبووەتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın