Mohammed Baqi Hussein
28 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2016
له‌ئه‌نجامی په‌لامارێكی خۆكوژیدا له لاهۆری پایته‌ختی ویلایه‌تی پێنجاپی پاكستان، لانی كه‌م 70 كه‌س کوژران.
به‌پێی هه‌واڵی مێدیاكانی ناوخۆی پاكستان، له په‌لاماره‌كه‌ی دوێنێی شاری یاریی گوڵشه‌ن ئیقباڵ لانی كه‌م 70 كه‌س کوژراون و340 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
راگه‌یه‌نراوه 25 له برینداره‌كان ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه.
پێشتر راگه‌یه‌نرابوو په‌لاماره‌كه‌ی لاهۆر ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كردۆته ئامانج كه به‌مه‌به‌ستی كات به‌سه‌ربردن له كۆتایی هه‌فته‌دا روویان له شاری یارییه‌كه كردبوو. دوای په‌لاماره‌كه سێ رۆژ ماته‌مینی له‌و وڵاته راگه‌یه‌نرا. مێدیاكانی پاكستان رایانگه‌یاند كه گرووپی جهماعهتولئهحراری سه‌ربه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان په‌لاماره‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتووه.
راشگهیهنرابوو كه ئه‌و شوێنه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدرا، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قیامەوە ژماره‌یه‌كی زۆر كریستیانی تێدابووه.
سه‌باره‌ت به په‌لاماره‌كه، دوێنێ به‌رپرسانی پاكستان تا كاته‌كانی شه‌و لهكۆبوونهوهدابوون.