Zana Natık Kerem
18 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2017
ئیسلام ئاباد ــ AA
لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە باشووری رۆژئاوای پاكستان، ٢٩ پۆلیس كوژران و بریندار بوون.
بەرپرسانی ئەمنی پاكستان رایانگەیاند كە بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی هێزەكانی پۆلیس لە ناوچەی ساریاب سەربە شاری كوێتە لە ویلایەتی بەلۆچستان باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە تەقییەوە.
ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوەشدا كە لە ئاكامی تەقینەوەكە، حەوت پۆلیس كوژراون و ٢٢ی دیكەش بریندار بوون.
تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە رانەگەیاندووە.