Sangar Hamad Azeez
10 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2015
ئەنقەرە
هۆکاری تەقەینەوەکە کە تاکو ئێستا نەزانراوە و راگەیەندرا کە کوژراو و بریندارێکی زۆری لێ کەوتۆتەوە. ژمارەیەکی زۆر ئوتۆمبێلی فریاگوزاری بەرەو ناوچەکە بەڕێکەوتوون.
ئەمڕۆ کە بڕیار بوو گردبوونەوەیەک لە ژێرناوی "نا بۆ جەنگ، بەڵی بۆ ئاشتی، کارکردن بۆ ئاشتی و دیموکراسی" لەلایەن لایەنگرانی هەدەپە لە ناوچەی سهییە لە ئەنقەرە ئەنجام بدرێت، بەهۆکارێکی نەزانراو و تەقینەوەیەک لە پردێكی شەمەندەفەری ناوچەکە رووی دا.
وێرای زەرەر و زیانێکی زۆر بەرناوچەکە، رووداوەکەش بریندار و کوژراوێکی زۆری لێ کەوتۆتەوە و هەتا ئێستە ئامارێک رانەگەیەنراوە.