Rewa Mahmut Hasan
10 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2015
ئەنقەرە
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە ، سەعات ١٠:٠٠ لە نزیک کۆتا وێستگەیەکی شەمەندەفەر تەقینەوەیەک رووی داوە و بە هۆیەوە چەندین کەس گیانیان لەدەست دا و بوونەتە قوربانی. دوای تەقینەوەکە بریندارەکان بە تەکسی و ئوتۆمبێلی فریاکەوتن رەوانەی نەخۆشخانەکان کران.
بەهۆی رووداوەکەوە خەڵکی ناوچەکە تووشی پەشۆکاوی بوون و هێرشیان کردۆتە سەر پۆلیس و ئوتۆمبێلەکانی فریاکەوتن و ئەوانیش تەقەیان بە ئاسماندا کردووە بۆ ئاگادارکردنەوە. لە ئێستادا تیمەکانی پۆلیس و پووچەڵکردنەوەی بۆمب لە ناوچەکەن بۆ لێکۆڵینەوە.
بەپێی گوتەی شایەتحاڵەکان دوو تەقینەوە لە نزیک ئەو وێستگەی شەمەندەفەرە رووی داوە و ئاماژە بەوە دەکرێت کە پێ دەچێت کردەوەکە خۆکوژی بێت. زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستیش ئاماژە بەوە دەکەن کە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی دشکاپی، نمونە، گازی، حاجی تەپە، مستەفا کەماڵ ئەتاتورک کراون.