Mümin Altaş
20 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2015
ئەنقەرە
یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا یاڵچن ئاکدۆغان، گوتی: "پەکەکە بەکۆمەڵێک کردەوەی تیرۆریستی دەستی پێکرد ئەنجامدانی هێرشەکان بەویست نەبوو، ئەگەر ئەو شتانە رووینەدابووایە، تورکیا دەگەیشتە شوێنی تر".
ئاکدۆغان میوانی بەرنامەی "İskele Sancak" کەناڵی تەلەفزیۆنی Kanal 7 بوو و وەڵامی پرسیاری پێشهاتەکانی دایەوە.
ئاکدۆغان ئاماژەی بەوەدا پەلامارە تیرۆریستییەکان خزمەت بەئامانجی سیاسی دەکەن، "تیرۆر لەتورکیا، بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ گوشاربخاتە سەر سیاسەت، بۆ ئەوەی شێوەیەکی دیکە بەوڵات بدات و نەخشەی سیاسی دەبرێژێترێتەوە وەکو ئامرازێک بەکارهێنراوە".
یاریدەدەری سەرۆکوەزیران رایگەیاند لەو پەلامارە تیرۆریستییەی ئەنقەرە ویستیان بەشێوەی رێگاکێشان بۆ تاکەکانی تورکیا تیرۆر وەک ئامرازێک بەکاربێنن، ئاراستەیان بکەن بۆ داڕشتنەوە و دەستێوەردان لە سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا.
ناوبراو ئەوەیشی باس کرد کەبەشێوەی دوو ئاراستە خەریکی لێکۆڵینەوەی رووداوەکەن و هەوڵدەدەن هەم ناسنامەی ئەنجامدەران و هەمیش پەیوەندی رێکخراوەیی ئەنجامدەران بسەلمێنن. هەروەها کەمتەرخەمی و گوێپێنەدانی هێزەکان لەو روداوە هەڵدەسەنگێنن.
ئاکدۆغان بەئاماژەدان بەوەی بەوردەکاری چڕ و پڕ لە هۆکارەکانی ئەو کردە تیرۆریستییە دەکۆڵنەوە و پێوستە هەڵوێستێکی هاوبەش لەدژی ئەو کردەیە نیشان بدرێ، تیشکی خستە سەر ئەوەی ئەنجامدانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە لەقۆناغی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان روون و ئاشکرا ئەوەمان نیشان دەدات کە ئاراستە کراوە.
یاریدەدەری سەرۆکوەزیران یاڵچن ئاکدۆغان، خوازیاری ئەوە بوو هاووڵاتیان لەهەڵبژاردنەکان سارد نەبنەوە و سیاسەتی مەدەنیانە دیسانەوە برەو پێبدەن. جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە کەشی ئارام و ئاسایش بۆ هەڵبژاردنەکان دابین بکرێ، نیگەرانی و ترسی هاووڵاتیان بڕەوێنرێتەوە، رێژەی بەشداری دەنگدەران بەرز ببێتەوە و هاووڵاتیان بەچوونە سەر سندوقەکانی هەڵبژاردن نوێنەری خیان هەڵبژێرن، هەروەها گوتی: "نابێ رێ بدرێ تیرۆر ژیان بکاتە دیلی خۆی. کاتییک کەم ماوە بۆ هەڵبژاردنەکان. ئاساییکردنەوەی ژیان و برەو دان بەخەباتی سیاسی مەدەنیانە وەڵامی تیرۆر بدرێتەوە. پەکەکە بەکۆمەڵێک کردەوەی تیرۆریستی دەستی پێکرد ئەنجامدانی هێرشەکان بەویست نەبوو، ئەگەر ئەو شتانە رووینەدابووایە، تورکیا دەگەیشتە شوێنی تر".